ئایا كۆڤید19 نەخۆشیی كۆئەندامی هەناسەیە یان نەخۆشیی بۆڕییەكانی خوێنە؟

ئایا كۆڤید19 نەخۆشیی كۆئەندامی هەناسەیە یان نەخۆشیی بۆڕییەكانی خوێنە؟

لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆڤید19 بەر لە دوو ساڵ، پسپۆڕان بڕوایان وابوو كە نەخۆشییەكی كۆئەندامی هەناسەیە، چونكە سەرەتا پەلاماری ئەم كۆئەندامی هەناسە دەدات. ڤایرۆسی كۆرۆنا پەلاماری سیییەكان دەدات، بەڵام كاریگەریی دەكاتە سەر ئەندامەكانی دیكەی لەش، وەك: گورچیلە، جگەر، دڵ ...تاد. جگە لەمانە، پاش لێكۆڵینەوە و ڕوونكردنەوەی وردەكاری، هەندێك لە نیشانەكانی كۆڤید19 و نیشانەی ئاڵۆزییەكان دەركەوتووە، كە ئەم نیشانانە دوورن لەو نیشانە باوانەی كە لە ئەنجامی بوونی نەخۆشیی لە كۆئەندامی هەناسەدا بەدی دەكرێن. توێژەرانی زانكۆی (كالیفۆرنیا ـ ساندیاگۆ) گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامەی كە نەخۆشیی كۆڤید19 لە ڕاستیدا نەخۆشیی كۆئەندامی هەناسە نییە، بەڵكو زیاتر نەخۆشیی بۆرییەكانی خوێنە و، نیشانەكانی كۆئەندامی هەناسە لە ئەنجامی هەوكردنی بۆرییەكانی خوێن لە شانەكانی سییەكاندا سەرهەڵدەدەن، كۆڤید19 گەلێك جار دەبێتە هۆی مەیینی خوێن، هەندێك كەس تووشی جەڵتەی مێشك Stroke دەبن، هەندێكی دیكە تووشی (قاچی كۆڤید Covid feet) دەبن، كە بریتییە لە ئاوسان و سووربوونەوەی پێیەكان.

Top