وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا داوادەكەن ڕێكاری توندتر دژی كۆچبەرانی نایاسایی بگیرێتە بەر

وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا داوادەكەن ڕێكاری توندتر دژی كۆچبەرانی نایاسایی بگیرێتە بەر

 

چەند ئەندامێكی یەکێتیی ئەوروپا لەوانە یۆنان و نەمسا و هەنگاریا و پۆڵەندا و ژمارەیەك وڵاتی دیكە كە ئەندامن لە یەكێتییەكە بە نووسراوێكی فەرمی داوایان لە کۆمسیۆنی ئەوروپا کردووە پارە تەرخان بکەن بۆ دروستکردنی دیوارێك بەمەبەستی رێگری کردن لەبەرامبەر کۆچبەرە نایاساییەکان.

ئەو دەوڵەتانە نووسراوەكەیان ئاراستەی مار گاریتس جێگری سەرۆک کۆمسیۆنی ئەوروپا و وڵفا جۆهانسۆن بەپرسی کاروباری ناوخۆیی کۆمسیۆنەکە کردووە و ئاماژەیان بەوە كردووە كە جگە لە بودجەی کۆمسیۆن کە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکرێت، پێویستە ئەو پڕۆژەیە پاڵپشتی دیمەی داراییشی لە پشتەوە بێت.

وەزیرەکانی ئەو  وڵاتانە كە ژمارەیان (12)  وڵاتە  داوادەكەن یاسای توندتر بگرنە بەر لە چوارچێوەی یاسای شینگندا، ئەوەشیان ڕوون كردووەتەوە كە  ئێستادا هیچ یاسایەکی روون نییە لەسەر ئەوەی کە وڵاتانی ئەندام دەتوانن چ رێکارێک بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی.

Top