دوای حەوت ساڵ بۆ یەكەم جار زەنگێك بۆ كڵێسایەكی شاری موسڵ دانرا

دوای حەوت ساڵ بۆ یەكەم جار زەنگێك بۆ كڵێسایەكی شاری موسڵ دانرا

 

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی لە ڕاپۆرتی پەیامنێریكییەوە  لە شاری موسڵ ڕایگەیاند كە زەنگێک لە کڵێسایەکی شاری موسڵ دانرا بۆ دڵخۆشیی کریستیانەکانی عێراق، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ساڵێك داعش ئەو شارەی داگیركردبوو و دواتر ڕزگاركرا، داعش لە كاتی داگیركردنی شارەكەو تەواوی کڵێساکانی وێران کرد بوو.

 ئامادەبووان بە چەپڵەڕێزان پێشوازییان لەو هەنگاوە کرد بەر لەوەی دەست بە نزاکەیان کەن، هەروەها دەیان باوەڕداری ئاینیی کریستیان لەبەردەم قەشە (پیۆس ئافاس) وەستابوون کاتێک بۆ یەکەم جار ئەو زەنگە نوێیە لە کڵێسای مارتومای کريستیانی سریانی شارەکە دامەزرا.

لە لێدوانێكیدا قەشە ئافاس بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند كە پاش حەوت ساڵی بێدەنگی زەنگی مار توما بۆ یەکەم جار لە کەناری ڕاستی شاری موسڵ لێدرا.

ئەو زەنگەی کە کێشەکەی 285 کیلۆگرامە لە لوبنان دروستکراوە و لەلایەن ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی فەڕەنسی بۆ هاوکاریی کەمینە ئاینییەکان بەخشراو بەو کۆمەڵگەی کریستییانەکانی عێراق.

 

 

Top