16ەمین پیشانگای تایبەتی هونەرمەند د. عەلی حوسێن کرایەوە
رۆژی دووشەمە 13/9/2021، لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر، بەڕێز (د. سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە ئامادەبوونی هەریەك لە (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، (سەلیم قادر) جێگری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و هونەرمەندان، 16ەمین پیشانگای تایبەتی شێوەکاریی هونەرمەند د. عەلی حوسێن، لەژێر ناونیشانی بنی هەمبانە کردەوە، کە تێیدا هونەرمەند چەندین تابلۆی خۆی نمایش کردبوون و بووە جێی سەرنج و رەزامەندیی ئامادەبووان.
ئاسۆ كاكەیی