كۆڤید19 لەكاتی دووگیانیدا ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختە زیاد دەكات

كۆڤید19 لەكاتی دووگیانیدا ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختە زیاد دەكات

 لەكاتی دووگیانیدا لەش گەلێك گۆڕانی بەسەردا دێت، بەتایبەتی گۆڕان لە هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان و گۆڕان لە سستمی بەرگریی لەشدا، ئەم گۆڕانانە ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنە ڤایرۆسییەكان زیاد دەكەن، بەهەرحاڵ، ئافرەتی دووگیان ڕووبەڕووی هەوكردنی كۆڤید19 دەبێتەوە، كە هاوكاتە لەگەڵ ئەگەری ڕوودانی چەند ئاڵۆزییەكی پەیوەست بە كۆڤید19، بۆنموونە منداڵبوونی پێشوەختە Preterm birth. بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی كە لە گۆڤاری لانسێتدا بڵاوكراوەتەوە، منداڵبوونی پێشوەختە لە ئافرەتی دووگیان لەكاتی تووشبوونی بە كۆڤید19 حاڵەتێكی باوە. توێژەران لە زانكۆی كالیفۆرنیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئافرەتی دووگیان كە تووشی كۆڤید19 دەبێت، ئەوا ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختە پێش 32 هەفتەی دووگیانی تا ڕێژەی 60% زیاد دەكات، ئەو ئافرەتە دووگیانانەی كە دوچاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی شەكرە، یان قەڵەوی بوونەتەوە و، لە هەمان كاتیشدا دوچاری كۆڤید19 دەبن، ئەوا ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختەیان تا ڕێژەی 160% بەرزدەبێتەوە. منداڵبوونی پێشوەختە پەیوەندی بە گەلێك كاریگەریی نێگەتیڤی تەندروستی لەسەر دایك و منداڵی تازەبوو هەیە

Top