بەم زووانە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵ بەكاردێت

بەم زووانە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵ بەكاردێت

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو كەسانەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا وەردەگرن، لە زیادبووندایە، گەلێك جۆری ڤاكسینی كۆڤید لەبەردستدان، كە ئاستی چالاكی و كاریگەریی جیاوازیان هەیە، ئەوە ڕوونە كە ڤاكسینی كۆرۆنا ئاستێكی باشی خۆپاراستن بۆ گەورەكان پەیدا دەكات، بەڵام ئایا ڤاكسینی كۆڤید بۆ منداڵانی تەمەن 12 ساڵ و بچووكتر شیاوە؟، تا ئێستا زانا و پسپۆڕانی تەندروستی و ڤاكسین، بە تەواوی لەسەر ئەم مەسەلەیە كۆك نین. ئەگەر نەتوانرێت كە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵانی ژێر 12 ساڵی بەكاربهێنرێت، ئەوا منداڵان بەردەوام دەكەونە بەر هەڕەشەی هەوكردنی توندی كۆڤید19 و، جۆرە گۆڕاوە نوێیەكان، بەتایبەتی جۆری گۆڕاوی دێلتا كە منداڵ زۆر بە توندی نەخۆش دەخات، لە هەمان كاتیشدا دەبنە سەرچاوەی ئاكتیڤ بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ كەسانی دیكە، ئەمەش زانایانی نیگەران كردووە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەگەری دەستپێكی شەپۆلی نوێی پەتای كۆڤید19، هاوكات لەگەڵ دەركەوتنی جۆری گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە منداڵان بەتایبەتی دەخاتە ژێر ڕیسكی تەندروستیی گەورە و هەوكردنی یەكجار توند و سەختی كۆڤید19، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە لە هەوڵی نەپچڕاودان كە ڤاكسینی مۆدێرنا و پفایزەری تایبەت بۆ منداڵی ژێر تەمەنی 12 ساڵی، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بەردەست بێت.

Top