گرفتەكانی دڵ پاش تووشبوون بە كۆڤید19

گرفتەكانی دڵ پاش تووشبوون بە كۆڤید19

 

پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 سەرهەڵدنی گرفتەكانی دڵ چاكبوونەوەكە ئاڵۆز دەكەن، هەندێك نیشانەی وەك دڵەكوتێ، سەرسووڕان، سینگ ئێشە، لەگەڵ هەناسەتەنگی، واتە بوونی گرفت لە دڵدا. ئەمە سەلمێنراوە كە هەوكردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوانەیە كە كاریگەریی نەرێنی بكاتە سەر ماسوولكە و فرمانی دڵ، لە لایەكی دیكەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر ناوپۆشی بۆرییەكانی خوێن، واتە خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان، بە شێوەی هەوكردن و ئەگەری دروستبوونی تۆپەڵی مەییوی خوێن Blood clots، كە هۆكارن بۆ كەمبوونەوەی هاتووچۆی خوێن بۆ دڵ و بەشەكانی دیكەی لەش. گەلێك هۆكار هەن بۆ ڕوودانی ئەم گۆڕانانە، خانەكانی دڵ وەرگرەكانی ACE2 لەخۆدەگرن، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەلاماریان دەدات بەر لە چوونە ناو خانەكان، هەروەها ئاستی بەرزی هەوكردن لە لەشدا لەوكاتەی كە هەر چەند سیستمی بەرگریی لەش بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتەوە، ئەوا ئەم ئاستە بەرزەی هەوكردن شانەكانی دڵ تێك دەدات. نیشانەچەسپاوەكانی تووشبوون بە گرفتەكان دڵ بریتین لە: هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی زۆر، هەناسەڕاوكێ، سینگ ئێشە، هەروەها دڵەكوتێ، هەر یەك لەم نیشانانە لەوانەیە كەپەیوەندیی بە دڵەوە هەبێت، لەگەڵ ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ جۆری دووەم Type2 heart attack لە ئەنجامی سترێسی زۆر لەسەر دڵ، وەك خێرابوونی لێدانەكانی دڵ و دابەزینی ئاستی ئۆكسجینی خوێن و كەمخوێنی.

Top