كەی ڤاكسینی كۆڤید بۆ منداڵ بەردەست دەبێت؟
ئەوە زانراوە كە بەڕێوەبەرایەتیی خۆرك و دەرمانی ئەمەریكی FDA ڕێگای بە بەكارهێنانی ڤاكسینی پفایزەر دا، بۆ منداڵانی تەمەن 12-16 ساڵ بەداوە، هەر لەوكاتەوە توێژینەوەكان بەردەوامن بە مەبەستی بەكارهێنانی ڤاكسین بۆ منداڵانی ژێر تەمەنی 12 ساڵی. دكتۆر دین بلومبێرگ Dean A. Blumberg سەرۆكی بەشی نەخۆشییە گوازراوەكانی منداڵان لە زانكۆی كالیفۆرنیا، چەختی كرووتەوە كە جیاوازییەكی ئەوتۆ لە نێوان بەكارهێنانی ڤاكسین بۆ منداڵانی تەمەن 12 ساڵ یان منداڵانی تەمەن 11 ساڵ نییە، بەڵام مەسەلەكە بەندە بە دڵنیابوون لە كاریگەری و سەلامەتیی ڤاكسینی كۆرۆنا، هەموو سەرچاوە پزیشكییەكان جەخت لە گرنگیی بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵ دەكەنەوە، هەر لەبەر ئەمەیە كە كۆمپانیای مۆدێرنا و نۆڤاڤاكس Novavax و جۆنسۆن ئەند جۆنسۆن، خەریكی لێكۆڵینەوەن لەسەرە بەكارهێنانی ڤاكسینەكانان بۆ منداڵانی تەمەن 6 مانگ- 11 ساڵی، هەروەها نەوجەوانانی تەمەن 12-17 ساڵی، وا پێشبینی دەكرێت كە لەكۆتایی ئەمساڵدا بە تەواوی یەكلابكرێتەوە.