ئایا ڤاكسینی كۆرۆنا بـە شێوەی سپــرای لووت لە دەرزی باشترە؟

ئایا ڤاكسینی كۆرۆنا بـە شێوەی سپــرای لووت لە دەرزی باشترە؟

 

ڤاكسینی كۆرۆنا بە شێوەی دەرزی، هۆكارە بۆ پەیدابوونی ئازار، كە بۆ نزیكەی 1یەك تا دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمە وای لە گەلێك كەس كردووە كە دوودڵ بن لە وەرگرتنی ڤاكسین بە شێوەی دەرزی، بەڵكو وەرگرتنی ڤاكسین بە شێوەی سپرای لووت پەسەند بكەن، كە نابێتە هۆی پەیدابوونی ئازار. پسپۆڕانی سیستمی بەرگریی لەش لە زانكۆی ئەلەباما لە بیرمینگهام، چەندین سوودی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایان لە ڕێگای لووتەوە Intranasal Covid Vaccine خستۆتە ڕوو، بەراورد لەگەڵ وەرگرتنی ڤاكسین بە شێوەی دەرزی، چەنكە بەكارهێنانی ڤاكسین لەو شوێنەی كە سەرەتا ڤایرۆسی كۆرۆنا پەلاماری دەدات، كە بۆشایی لووتە، هاوكات لەگەڵ پەیداكردنی بەرگری لە چینی لینجی كۆئەندامی هەناسەدا، هەروەها بەرگری لە چەند چین و ئاستێكی ناوپۆشی كۆئەندامی هەناسەدا دروست دەكات. ئامانجی سەرەكیی وەرگرتنی ڤاكسین بریتییە لە بەدەستهێنانی بەرگرییەكی درێژمەودا، بۆیە واباشترە كە تەنیا یەك ڕێگەی وەرگرتنی ڤاكسین نەچەسپێندرێت و هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگای دیكە بدرێت بۆ وەگرتنی ڤاكسین.

 

Top