فۆتۆگرافەرە تاقانەكەی هەڵەبجەی شەهید
فۆتۆگرافەرە تاقانەكەی هەڵەبجەی شەهید
خۆت بناسێنە
ئەكرەم بارام تۆفیق لە دایكبووی ساڵی 1980 لە دایكبووی شاری هەڵەبجەی شەهیدم ، تا پۆلی دووی ناوەندیم خوێندووە
بەچی ناسراوی لە ناو خەڵك ؟
یٔەکرەم هەڵەبجەی یان یٔەکرەم تاقانەی کیمیابارانی هەڵەبجە
حەزەكەی لە دوای پیشەی فۆتۆگرافەرێكی چی كارێكی تر بكەی ؟
فۆتۆگرافەری پیشە نیە ، فۆتۆگرافەری زیاتر خولیایە بە تایبەتی لە بوای وەرزشدا ، چونكە تا ئێستا فۆتۆگرافەری نەبۆتە سەرچاوە ڕۆژانەت ، بۆیە دەبێت كارێكی تر هەبێت ئەوكات دەتوانیت كاری فۆتۆگرافەری بكەیت
كەی خولیەی كاری فۆتۆگرافەری بوویت ؟
لە سەرەتای گەنجیەوە حەزم لە فۆتۆ گرافی دەکرد بەڵام یٔەوکاتە وەک یٔێستا کار یٔاسانی نەبوو لە هەموو بوارەکاندا ، بەڵام لە خودا بە زیادبێت یٔێستا کار یٔاسانی باش هەیە بۆ دەست خستنی پێداویستییەکان
بە كێ سەرسامی لە فۆتۆگرافەرەكانی وەرزش ؟
بە هەموو فۆتۆگرافەرەكانی كوردستان سەرسامم
كەی دەست كرد بە كاری فۆتۆگرافەری كردن ؟
لە ساڵی 2008 بوو
ئاستی فۆتۆگرافەرەكانی كوردستان چۆن دەبینی ؟
بە بڕوای من یٔاستێکی باشە چونکە لە ڕێگەی فوتۆگرافە بەڕێزەکانەوە خولەکان پیشانی بینەران دەدەرێت بە تایبەتی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
پێت باشە چی بكرێت بۆ ئەوەی فۆتۆگرافەرەكانی وەرزش پێش بكەوێت ؟
هەتا هاوکاری فوتۆگرافەرەکان بکرێت باشترە. چونکە فۆتۆ گرافەرەکانن هەمیشە بە کارەکانیان لە یاریگادا یٔامادەن بۆ یٔێوەی بە وێنەکانیان جوانیەکانی یاریگاکان پیشان بدەن
گرفتی ئێوەی فۆتۆگرافەرەكانی وەرزش لە چی ڕەنگدەداتەوە ؟
گرفتی فۆتۆگرافەرەکان بەردەوام هەیە بەتایبەتی لە کاتی خولی یانەکانی کوردستان ، بەتایبەتی لە کاتی نەبوونی باجی رێگە پیدان. هیوادارم کار یٔاسانی زیاتر بکرێت بۆ یٔەوەی فۆتۆگرافەرەکان بتوانن باجی رێگە پێدان دروست بکرێت
لە هیچ یانەیەك پێیان وتی ببیت ڕاگەیاندنكارێكی یانەیەك ؟
بەڵی پیم وتراوە ، بەڵام تا یٔێستا وەک فۆتۆگرافەری هیچ یانەیك کارم نەکردووە ، حەزم کردووە بۆ خۆم کار بکەم
داواكاری و پێشنیارت چییە بۆ لایەنی بەرپرس ؟
داواکارم لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کار یٔاسانی زیاتر بکرێت بۆ
فۆتۆگرافەرەکان ، بۆ یٔەوەی فۆتۆگرافەرەکان بە وێنەو زانیارییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خولەکان بە خەڵکی یٔاشان دەکەن
چیت ماوە لە كۆتاییدا
لە کۆتاییدا زۆر سوپاس بۆ سایتی گوڵان کە بەردەوام هەوڵ دەدەن فۆتۆگرافەرەکان بەسەر بکەنەوە دوبارە زۆر سوپاس بۆتان ، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
محەمەد ئەحمەد