نیاز محه‌ممه‌د نزیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ى شورته‌

نیاز محه‌ممه‌د نزیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ى شورته‌

نیاز محه‌ممه‌د نزیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ى شورته‌
هه‌ر چه‌نده‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مه‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی كۆتایی پێهاتووه‌، به‌ڵام یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقی خه‌ریكى ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى گه‌وره‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانى خولى نایابى عێراقی، نیاز محه‌ممه‌د به‌رگریكاری یانه‌ى هه‌ولێر له‌ چه‌ندین یانه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراقی گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌ له‌ ناو یانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانیش هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى شورته‌ و زه‌ورا به‌ گه‌رمی له‌ سه‌ر هێلن بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ نیاز محه‌ممه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: زۆربه‌ى یانه‌كانى به‌شدار له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردووم بۆ یارى كردن له‌ ریزى یانه‌كانیان، به‌ تایبه‌تى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى شورته‌ و زه‌ورا له‌ ئێستادا ده‌یانه‌وێ گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن، گوتیشى: من له‌ په‌یوه‌ندین كردن به‌ یانه‌ى شورته‌ نزیكترم و ده‌مه‌وێ ئه‌مساڵ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له‌ رێگه‌ى ئه‌م خوله‌وه‌ بگه‌مه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی، له‌ باره‌ى یانه‌ى هه‌ولێریش گوتیشی:من گرێبه‌ستى یه‌ك ساڵه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بووه‌ و تاكو ئێستا هه‌ولێر لێمى نه‌پرسیه‌ كه‌ به‌رنامه‌ى من چى ده‌بێت ئه‌وانش هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌، منیش ئه‌مساڵ ده‌مه‌وێ بگه‌مه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و و تاكو له‌ یانه‌كانى به‌غدادیش یارى نه‌كه‌ى به‌ تایبه‌تى زه‌ورا و ته‌له‌به‌ و شورته‌ و جه‌وییه‌ خه‌ونى گه‌یشتنت به‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كه‌متره‌، ده‌مه‌وێ وه‌كو یاریزانێكى كورد بتوانم باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م و درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش له‌ به‌ر بكه‌م، متماته‌ى ته‌واویشم به‌ خۆم هه‌یه‌ كه‌ بتوانم یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانى خولى عێراق بم.خولى عێراقیش یه‌كێكه‌ له‌ خوله‌ به‌هێزه‌كان یاریزان زیاتر كێبڕكێ له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئاستى باش و گه‌یشتن به‌ لوتكه‌ ده‌كات، له‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك یارى بكه‌م ئه‌وه‌ى له‌ توانام بێت بۆ خزمه‌ت كردن پێشكه‌شى ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێ باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م و ببمه‌ ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی

Top