باوترین نیشانە لابەلاكانی ڤاكسینی فایزەر

باوترین نیشانە لابەلاكانی ڤاكسینی فایزەر

 

پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید19 لە جۆری فایزەر Pfizer-BioNTech لە هەر دوو ژەمەكەدا، چەند زیان، یان نیشانەیەكی لابەلا Side effects پەیدا دەبن، كە بەگشتی سادەن و مایەی نیگەرانی نین. ژەمی یەكەم: كە بە شێوەی ڕێژەیی بریتییە لە ئازار لە شوێنی لێدانی دەرزی 30.2%، هەستكردن بە ماندووبوون 21%، سەرئێشە 15.5%، ئازاری ماسوولكە/ ئازاری لەش 11.7%، ئازاری جومگە 5%، ئاوسانی شوێنی لێدانی دەرزی 5%، لەرز و هەستكردن بە سەرما Chills 5%. ژەمی دووەم: ئازار لە شوێنی لێدانی دەرزی 45%، هەستكردن بە ماندووبوون 47.3%، سەرئێشە 37.1%، ئازاری ماسوولكە/ ئازاری لەش 37.4%، ئازاری جومگە 21.7%، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش17.1%، لەرزو هەستكردن بە سەرما 24.6%. نیشانەكان وەكو ئەو نیشانە لابەلایانەن، كە لەكاتی تاقیكردنەوە یەك لەدوای یەكەكاندا لەسەر ڤاكسینەكە بەدی دەكران، هۆكاری سەرهەڵدانی ئەم نیشانە، یان زیانە لابەلایانە دەگەڕێتەوە بۆ كاردانەوەی سستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە ڤاكسینەكە. نیشانە لابەلاكان بەگشتی لە ماوەی 24-48 كاتژمێر پاش وەرگرتنی ڤاكسین سەرهەڵدەدەن و، بۆ ماوەی كەمتر لە دوو تا سێ ڕۆژ بەردەوام دەبن، ئینجا بە تێكڕایی پاش یەك هەفتە لە وەرگرتنی ڤاكسین، هەموو شتێك ئاسایی دەبێتەوە و هیچ نیشانەیەكی لابەلا نامێنێت. بە مەبەستی كەمكردەوەی

Top