ریال مه‌درید ئۆدیگارد و ئیسكۆ ده‌فرۆشێ
ریال مه‌درید ئۆدیگارد و ئیسكۆ ده‌فرۆشێ
رۆژنامه‌كانى وڵاتی ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى ده‌یه‌وێت له كۆتایی واده‌ى كۆتایی هاتنى كڕینى یاریزانان له‌م هاوینه دوو له یاریزانه‌كانى بفرۆشێ، به پێى سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى نزیك له یانه‌ى شاهانه ههریهكگ له یاریزانان مارتن ئۆدیگارد و ئیسكۆ به‌ر له كۆتایی گواستنه‌وه‌ى هاوینه ئه‌م یاریزانانه له ریال مه‌درید نامێنن، یانه‌ى ئه‌رسناڵ له سه‌ر هێله بۆ گواستنه‌وه‌ى ئۆدیگارد و ئارتێتاى راهێنه‌ریش ئه‌و یاریزانه‌ى له‌سه‌رووى كاره‌كانى خۆى داناوه بۆ هێنانه ریزى یانه‌ى تۆپ چییه‌كان، به‌شێك له ئیداره‌ى یانه‌ى شاهانه‌ش ده‌یانه‌وێ ئۆدیگارد بهێلنه‌وه و ئیسكۆبفرۆشن، ئیداره‌ى ریال ده‌یه‌وێت ئۆدیگارد به نرخی 50ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێ له رۆژانى داهاتوو ئه‌و پێشهانه یه‌ك لای ده‌كرێته‌وه.
كارزان كانه‌بی
_ ریال مدرید كان یرید بیع إیسكو والاحتفاڤ بـ أودیجارد
_إیسكو لم یتلقى أیه عروچوأودیجارد یرید الرحیل
_ فی حال وصول عرچ ب50 ملیون یورو لأودیجارد سیرحل عن ریال مدرید