ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری دەكاتە سەر تۆڕەی چاو

ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری دەكاتە سەر تۆڕەی چاو

 

ئەوە روونە كە كۆڤید19 كاریگەریی دەكاتە سەر چەند ئەندامێك لەش و هەوكردن پەیدا دەكات، بەتایبەتی ئەو ئەندامانەی كە وەرگری جۆری ACE2 لەخۆدەگرن، بۆنموونە سییەكان، دڵ، بۆڕییەكانی خوێن، ریخۆڵە، گورچیلە. توێژینەوە نوێیەكان باس لەوە دەكەن كە ڤایرۆسی كۆرۆنا جگە لەم ئەندامانە، كاریگەری دەكاتە سەر تۆڕەی چاویش Retina. لە كەسانی تووشبوودا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوانەیە كە بگاتە چەند چینێكی تۆڕەی چاو و هەوكردن لەوێدا دروست بكات و، ببێتە ئەگەری ئەم نیشانانە: ئازاری چاو، ترس و ناڕەحەتیی چاو بەرانبەر بە رووناكی Photophobia، خورشت و هەستكردن بە سووتانەوەی چاو، زیاد فرمێسككردن، سووربوونەوەی چاو هاوكات لەگەڵ هەستكردن بە بوونی تەنی بیانی لە چاودا. ئەمەش روونكراوەتەوە كە لە ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، گۆڕان لە موولوولە خوێنییە وردەكانی تۆڕەی چاودا روودەدات، بە شێوەی گەورەبوونی خوێنبەر و خوێنهێنەرە وردەكان.

 

Top