ئایا ڤاكسینی كۆڤید بەرگریی درێژمەودا پەیدادەكات؟

ئایا ڤاكسینی كۆڤید بەرگریی درێژمەودا پەیدادەكات؟

 

  هەر لە سەرەتای مانگەكانی دەستپێكی پەتای كۆڤید19 ئەوە بە تەواوی روون نییە، كە ئایا بەرگریی تەواو بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست دەبێت، ئەگەر دروست ببێت تا چەند بەردەوام دەبێت؟ بەهەرحاڵ، لە دوو لێكۆڵینەوەی نوێدا هاتووە كە ئەو بەرگرییەی لەش كە لە ئەنجامی هەوكردن، یان تووشبوون بە كۆڤید19 پەیدا دەبێت، لەوانەیە كە تەنیا بۆ ماوەی چەند مانگێك بمێنێتەوە، پسپۆڕانی تەندروستی پێیان وایە كە وەرگرتنی ڤاكسین هاندەر دەبێت، بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی بەرگریی پاش تووشبوون. ئەنجامێكی دیكەی هەمان ئەم دوو لێكۆڵینەوەیە بریتییە لەوەی كە گەلێك كەس پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19، كە ڤاكسینی كۆڤید وەردەگرن لەو جۆرانەی كە لە دروستكردندا پشت بە نامەی mRNA دەبەستن، وەكو ڤاكسینەكانی پفایزەر و مۆدێرنا، ئەوا بەرگریی لەشیان بۆ ماوەی نزیكەی یەك ساڵ بە چالاكی دەمێنێتەوە، بۆیەپێویستیان بە ژەمی بەهێزكاری ڤاكسین Booster shot نابێت

Top