ئایا پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا پێویست بە بەستنی ماسك دەكات؟

ئایا پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا پێویست بە بەستنی ماسك دەكات؟

 

سەرەڕای بەردەستبوونی ڤاكسین، پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە، كە بە وەرگرتنی دوو ژەمی تەواو هەرگیز خۆپاراستنی تەواو لە كۆڤید19 نایێتە ئەنجام و، ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 بە دوور نازانن، بەتایبەتی پاش پەیدابوونی جۆری گۆڕاوی دێلتا، كە بۆتە ئەگەری خێراتر و زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەرەوەها جەخت لەسەر پابەندبوون بە هەنگاوەكانی خۆپاراستن دەكەنەوە، بەتایبەتی بەستنی ماسك لە شوێنە داخراو و قەرەباڵغەكاندا. لە راپۆرتێكی سەنتەری ئەمریكیی كۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC، لە رێكەوتی 20ی تەمووزی 2021 رێنمایی ئەوە كراوە كە تەنانەت ئەو كەسانەشی كە ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، هێشتا پێویست دەكات كە لە شوێنە قەرەباڵغ و شوێنە گشتییە داخراوەكاندا ماسك ببەستن، لەبەر دەركەوتنی جۆری گۆڕاوی دێلتای كۆڤید19، واتە هێشتا مەترسیی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ دەكرێت، بۆیە پێویستە لەسەر هەمووان كە پابەند بن بە پرۆتۆكۆڵەكانی سەلامەتی لەكاتی پەتاكاندا، جەخت لەمەش كراوەتەوە كە پێویستە مامۆستایانی قوتابخانە و زانكۆكان لەگەڵ قوتابیان و ستافی ئیداری ماسك ببەستن، هەتا ئەگەر ڤاكسینیان وەرگرتبێت. جۆری گۆڕاوی دێلتا Delta variant توانای خێرا بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی هەیە، تەنانەت لە نێو ئەو كەسانەی كە ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، كە لە كاتی تووشبوونیاندا ڤایرۆس بە خێرایی بۆ كەسانی دیكە دەگوازنەوە، تەنانەت ئەگەر بێ نیشانەش بن.

 

Top