جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هەموو كەسێك مەترسیدارن!

جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هەموو كەسێك مەترسیدارن!

 

ئەگەرچی لە راپۆرتەكانی سەنتەری ئەمریكیی خۆپاراستن و كۆنترۆڵی نەخۆشییەكان CDC، لە رێكەوتی 7ی تەمووزی 2021 هاتووە كە نزیكەی نیوەی ئەمریكییەكان بەلای كەم یەك ژەمی ڤاكسینی تەواوی كۆڤیدیان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا ئەمە بە تەواوی نەزانراوە كە تا چەند ئەو كەسانە بەرانبەر بە جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەتایبەتی جۆری گۆڕاوی دێلتا پارێزراو دەبن، بە هەرحاڵ جەخت لەوە كراوەتەوە كە جۆرە گۆڕاوە نوێیەكانی New variants ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ریسكی نوێ هەژمار دەكرێن. بەگشتی جۆرە گۆڕاوەكانی كۆڤید19 بۆ هەندێك كەس زیاتر مەترسیدارن، وەكو تووشبووان بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، یان ئەوانەی كە سیستمی بەرگریی لەشیان لاوازە، بۆنموونە ئەوە سەلمێنراوە كە جۆری گۆڕاوی دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە، بەراورد بە جۆرە گۆڕاوەكانی دیكەی وەكو جۆری ئەلفا و بێتا و گاما. ئەگەرچی هەموو جۆرە ڤاكسینەكانی كۆرۆنا ئاستێكی بەرزی بەرگری بەرانبەر بە كۆڤید19 پەیدا دەكەن، بەڵام هێشتا ئەمە نەسەلمێنراوە كە بەرانبەر بە هەموو جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەتایبەتی جۆری گۆڕاوی دێلتا بە هەمان ئەندازە كاریگەر بن، بۆیە بە مەبەستی خۆپاراستنی زیاتر پاش وەرگرتنی ژەمی تەواوی ڤاكسین، رێنمایی بەستنی ماسك دەكرێت، بەتایبەتی لە شوێنە گشتییە داخراوەكان و شوێنە قەرەباڵغەكاندا.

Top