پاریس له كڕینى یاریزانان ناوه‌ستێ
پاریس له كڕینى یاریزانان ناوه‌ستێ
رۆژنامه‌ى ماركاى مه‌دریدی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى له دواى به‌ده‌ستهێنانى لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ى بارسا، ئه‌مجاره یانه فه‌ره‌نسیه‌كه چاوی له سه‌ر تواناكانى یاریزانى فه‌ره‌نسى ئیدواردۆ كامافینگاى یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و یانه‌ى رینى ولاته‌كه‌ى، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئه‌م یاریزانه به زووترین كات پهڵكێشى ریزى یاریزانه گه‌وره‌كانى یانه‌كه‌ى بكات، یانه‌ى پاریس بڕى 50ملیۆن یۆرۆى بۆ مۆركردنى گرێبه‌ستى ئه‌م یاریزانه داوه، ئه‌و رۆژانامهیه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا پاریس ده‌یه‌وێت به زوترین كات ئه‌و گرێبه‌سته مۆربكات، چونكه یانه‌ى ریال مه‌درید هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و یاریزانه‌ى داوه، به‌شێك له یانه‌كان ده‌یانه‌وێ هاوینى داهاتوو به خۆڕایی به‌ده‌ستى بهێنن. پاریس ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه خاوه‌ن به‌هێزترین پێكهاته بێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان و زۆربه‌ى نازناوه‌كان بۆ خۆى یه‌ك لاى بكاته‌وه.
كارزان كانه‌بی