هیوادارم ئاورێك له وه‌رزش و یاریزانان و راهێنه‌ران بده‌نه‌وه
میهره‌بان جه‌لال یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان
هیوادارم ئاورێك له وه‌رزش و یاریزانان و راهێنه‌ران بده‌نه‌وه
قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى یه‌كێك له‌و قه‌زایانه‌ى كه گرنگى زۆر به بوارى وه‌رزشى ده‌ده‌ن له سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕان، تیپى باله‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراقه، ساڵانه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى باله به‌رده‌وام له كێبڕكێ دابوونه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كانى كوردستان و عێراق، یه‌كێك له كچه یاریزانه‌به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كچه یاریزان میهره‌بان جه‌لال-ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1998ى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و قوتابی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یه ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*چۆن بوو رووت له بوارى وه‌رزش كرد؟
-هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای وه‌رزش و هه‌موو جۆره یارییه‌كى وه‌رزشی بووم، به‌ڵام حه‌زێكى زیاترم بۆ یارى تۆپى باله هه‌بووه.
* ئاستى یارى باله چۆن ده‌بینى له كوردستان ؟
-تاڕاده‌یه‌ك باشتره له ساڵانى پێشووتر، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستى پێویست و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار وه‌ك پێویست هاوكار نه‌بووه و به‌ره‌وپێشچوونێكى كه‌م به‌دی ده‌كرێت، به‌هۆى كه‌مى پاڵه‌وانێتى و چالاكییه‌كان.
* چى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یارى باله بچێته قۆناخێكى باشتر؟
-پێش هه‌موو شتێك هه‌بوونى ئه‌كادیمیاى باش و كردنه‌وه‌ى خول و هه‌لى راهێنه‌رایه‌تى بۆ كه‌سانى شیاو بۆ ئه‌و جێگه‌یه، وه زیاتر هاندانى یاریزان و راهێنه‌ره‌كان له‌لایه‌نى ماددی و مه‌عنه‌وه‌یه كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى بۆ هه‌موو ئاسته‌كان.
*كردنه‌وه‌ى كه‌مى پاڵه‌وانێتى ئێوه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێوه‌ى یاریزانان كردوه؟
- بێگومان نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى هۆكارى سه‌ره‌كى بێ هیوا بوونى یاریزان و راهێنه‌ر و هانده‌رانى یارییه‌كه‌شه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاریزان و راهێنه‌ر مه‌شق و هه‌وڵدانه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه، نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى وا له یاریزان ده‌كات تاڕاده‌یه‌ك ساردبوونه‌وه‌ى تێدا به‌دی بكرێت.
* گرفتى یارى باله له چى ده‌بینى ؟
-نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى و پشتگیری ماددی و مه‌عنه‌وی تیپ و یاریزانه‌كانه، بێگومان ئه‌مانه به لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه پێویسته هه‌وڵى زیاتر بدرێت بۆ زیاتر به‌ره‌ووپێشچوونى یارییه‌كه له كوردستان.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
-پێش هه‌موو شتێك باوه‌ڕ و متمانه به خۆبوونى كچان و پشتگیری خێزان و رۆڵێكى سه‌ره‌كى بۆ رووكردنه ئه‌م یارییه و یارییه‌كانى تریش له‌لایه‌ن كچانه‌وه، دواتر كۆمه‌ڵگه ئه‌و بارودۆخه‌ى كه‌وا بۆى دروست ده‌كرێت له ناو تیپه‌كه‌دا و هاندانیه‌تى له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ر و هاورێ یاریزانه‌كان و راهێنه‌ره‌وه.
* ئه‌م یارییه قۆناغی باشى بڕیوه وه‌كو تیپه‌كانى كچان؟
-به ڕاده‌یه‌كى باش ده‌بینرێت هه‌وڵێكى باش هه‌یه بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى یارى باله و یارییه‌كانى تر‌ى وه‌رزشیی، زۆربه‌ى یانه‌كانیش هه‌میشه پشتگیری یاریزانان و راهێنه‌ره‌كان بوون و به‌رده‌وام هاوكارى یه‌كتریان كردوه له‌گه‌ڵ یانه‌كان.
* هیوا و ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-به‌هیواى ئه‌وه‌م وه‌رزش له‌م وڵاته‌دا به‌م ئاسته نه‌مێنێته‌وه كه ئێستا هه‌یه، هیواى به‌ره‌وپێشچوونى زیاتر ناساندنى وه‌رزش ده‌خوازم، وه رێگری نه‌كرێت له كچان و خێزان و كۆمه‌ڵگه پشتگیری كچه‌كانیان بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانیان.
* به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو؟
-شتى زۆر له به‌رنامه‌دا هه‌یه، به‌ڵام به‌رنامه‌ى سه‌ره‌كیم به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دادوه‌ری تۆپى پێیه، دواتر هه‌نگاو بۆ ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى كارى باشتر، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیم خزمه‌ت كردنى وه‌رزشیی كوردستانه.
*خه‌ون به هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ده‌بینى؟
-بێ"ومان هه‌موو یاریزانه‌كان له هه‌موو یارییه‌كدا ئه‌و هیواو و ئاواته‌یان هه‌یه به هیواین رۆژێك وه‌رزشیی كوردستان بگاته ئه‌و ئاسته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى خۆى هه‌بێ و به پشت به‌ستن به یاریزانى ناوه‌خۆ.
* به چ یاریزانێكی جیهانى سه‌رسامی؟
- Wilfredo León.
*هیچ گرێبه‌ستێكت پێشكه‌ش كراوه له یانه‌كانى تر؟
- نه‌خێر.
* كۆمه‌ڵگه تا چه‌ند پشتگیری كچانى وه‌رزشكار ده‌كات؟
- ئه‌وه‌ى هه‌یه شتێكى كه‌مه به‌هۆى زۆرى به‌ره‌وپێش نه‌چوونى وه‌رزش، به‌ڵام رۆ له دواى رۆژ پشتگیری و خولیاى كۆمه‌ڵگه بۆ وه‌رزش زیاتر ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش مایه‌ى خۆشحاڵیه.
*په‌یامت چیه بۆ به‌رپرسانى وه‌رزشیی؟
- هیوادارم ئاورێك له وه‌رزش و یاریزانان و راهێنه‌ران بده‌نه‌وه به‌م شێوازه‌ى ئێستا به‌رده‌وام نه‌بن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- ده‌ست خۆشى بۆ گۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام و به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌كات.