ناوەرۆکی گرێبەستی لیۆ لەگەڵ پاریس
ناوەرۆکی گرێبەستی لیۆ لەگەڵ پاریس
ژمارەیەک لە رۆژنامە فەرەنسیەکان لە بارەی گرێبەستی نێوان لیۆ میسی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا گرێبەستی ئەو ھێرشبەرە ئەرجەنتینیە بەم جۆرە کەوا مووچەیەکی بەرزی بۆ دابین بکەن وەکو مووچەی ساڵانە، ئەو گرێبەستە بۆ ماوەی سالێک یان دوو ساڵە و بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانەیە لە نێوان ھەردوو، مووچەی ساڵانەی لە نێوان ٣٠بۆ٣٥ملیۆن یۆرۆیە بە شێوەیەکی جێگیر جگە لە پاداشتی جۆراوجۆر کە لەلایەن ئیدارەی یانەکە و سەرۆکی یانە بەم ئەفسانەیە دەدرێت وەکو پاداشتی جۆراوجۆر، ناسرخلێفی قەتەری سەرۆکی یانەکە بەم شێوەیە رازی بووە کە بۆ دووساڵ ئەم گرێبەستە بەم شێوەیە بێت، دواتریش ئازاد دەبێت لە رۆیشتنی بۆ ئەمریکا، رۆیشتنی لیۆ لە بارسا ھەمووانی تووشی شۆک کردوە و چونکە زیاتر لە ١٧ساڵ خزمەتی ئەو یانەیەی کردووە.
کارزان کانەبی