رێنمایی بۆ ئافرەتی دووگیان بەر لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید19

رێنمایی بۆ ئافرەتی دووگیان بەر لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید19

 

 پێویستە لەسەر هەر ئافرەتێكی دووگیان كە بەر لە وەرگرتنی هەر جۆرێكی ڤاكسینی كۆڤید19 دكتۆری تایبەت بە ئافرەتان و دووگیانی ببینێت و، ئەو بڕیار لەسەر وەرگرتن، یان وەرنەگرتنی ڤاكسینی كۆڤید بدات، ئافرەتی دووگیان دەتوانێت كە ڤاكسینی كۆڤید19 وەربگرێت، بەڵام بە ڕێنمایی دكتۆر. ئەمە ڕوونە كە ئافرەتی دووگیان بە توندی تووشی كۆڤید19 دەبێت و زۆر بە خێرایی تەندروستی تێك دەچێت، بۆیە وەرگرتنی ڤاكسین گرنگیی زۆری هەیە، بەڵام پێش وەرگرتنی ڤاكسین، كە تەنیا پزیشكی تایبەت بە نەخۆشیی ئافرەتان و منداڵبوون بڕیاری لەسەر دەدات، پێویستە لەسەر ئافرەتی دووگیان كە ڕۆژێك بەر لە كاتی دیاریكراو بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، بە وردی پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكات: خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو و شلەمەنی، نووستن بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر، خواردنی ژەمێكی خۆراكی بچووك، بە ماوەیەكی كورت بەر لە كاتی لێدانی ڤاكسین، پۆشینی جلی بەرین و فراوان، لەكاتی بوونی هەستەوەری بەرانبەر بە هەر دەرمانێك، پێویستە كە ئاگاداری دكتۆر بكرێتەوە، پۆشینی ماسك بە دروستی لە ژووری وەرگرتنی ڤاكسین و، دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی دەستەكان بە هەر ڕوویەك و، پابەندبوون بە دووریی كۆمەڵایەتی Social distance.

 

Top