کچانی کەرکووک نەیانتوانی یاری بۆ رانیە بکەن

کچانی کەرکووک نەیانتوانی یاری بۆ رانیە بکەن

کچانی کەرکووک نەیانتوانی یاری بۆ رانیە بکەن
تیپی تۆپی فوتساڵی کچانی کەرکووک بەنیازی ئەوە بوون ئەم وەرزە لە ریزی یانەی رانیە لە خولی فوتساڵی پلە یەکەکانی کوردستان شان بە شانی یانەکانی کوردستان شەڕی گەیشتن بە خولی نایابی کوردستان بکەن، بەڵام بڕیارێکی ستافی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کە نابێت ھەر یاریزانێک لە یاریگای گەورە یاری کردبێ لە خولی فوتساڵیش یاری بکات ئەوانی بێ بەش کردن لە یاری کردن لە خولی پلە یەکەکانی کچانی کوردستان، ئەم کۆمەلە کچە لەسەر دەستی مامۆستا قاسم جەمیل راھێ،ەری تیپی فوتساڵی نەفتی باکور بوونە پاڵەوانی عێراق لە یاریگای گەورە و نۆ کچە یاریزانی ئەو کەرکووکیش لە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق وەرگیراوە. لەم بارەشەوە مامۆستا قاسم جەمیل راھێنەری تیپی فوتساڵی نەفتی باکوور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە کە بووینە پاڵەوانی عێراق لەگەڵ نەفتی باکوور بڕیاری ئەوەماندا لە خولی پلە یەکی کوردستانیش بەشداربین، بەڵام ستافی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری ئەوەیاندابوو کە ئەو یاریزانانەی لە یاریگای گەورە یاری دەکەن نابێ بە یاری فوتساڵیش بەشداربن، ئێمە لەگەڵ یانەی رانیە رێکەوتبووین بۆ بەشداری کردن لە خولی پلە یەکی فوتساڵ بەم کچە یاریزانانی شاری کەرکووک، بەڵام دواجار لە بەر ئەم بڕیارە نەمانتوانی بەشدارین لەم وەرزە، جگە لە یانەی رانیە چەند یانەیەکی تریش لە ھەوڵی ئەودابوون لەگەڵیان رێکبکەوین، بریارە وەرزی داھاتوو ئەم بڕیارە چارەسەر بکرێ بۆ بەرژەوەندی یاریزانان، ئێستاش لەگەڵ یانەی نەتی باکوور خەریکی مەشق و ئامادەکارین نۆ یاریزانمان لە ھەڵبژاردەی عێراق داوا کراون و بەشداری دەکەن بۆ پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوەی لە ماوەی داھاتوودا، بۆ ساڵآ داھاتووش بەشداری خولی نایابی کوردستان دەکەین، چەند یانەیەکی پلە نایاب لەسەر ھێلن بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بکەین، ئەم یاری کردنی یاریزان لە ھەردوو یاریگای گەورە و بچووک لە عێراق ئاساییە، بەڵام دیارە ئەم بڕیارە پێشووتر ھەبووە، بۆیە چاوەڕوانی وەرزی نوێ خولەکانی کوردستان دەکەین.
کارزان کانەبی

Top