ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید بۆ كێ پێویستە؟

ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید بۆ كێ پێویستە؟

 

   گەلێك كەس جگە لە دوو ژەمی ڤاكسینی كۆڤید19، ژەمی سێیەم، یان ژەمی بەهێزكاریان Booster dose وەرگرتووە. هەر لە مانگی نیسانی 2021 لە فەرەنسادا ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید بە شێوەیەكی ڕۆتینی بەكارهاتووە بۆ ئەو كەسانەی كە سستمی بەرگریی لەشیان لاوازە، تا ئێستا سەنتەری ئەمریكی بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان CDC و بەڕێوەبەرایەتیی دەرمان و خۆراكی ئەمریكی FDA، وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤیدیان ڕێنمایی نەكردووە، بەڵام لە ڕاپۆرتی توێژینەوەیەكی فەرەنسیدا هاتووە كە ئەو كەسانەی نەشتەرگەریی گواستنەوەی ئەندامیان Organ tansplant بۆ كراوە، بەتایبەتی گورچیلە، پاش وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید بە چوار هەفتە ڕێژەی ماددە دژەتەنەكانیان تا 68% بەرز بووەتەوە، لەوكاتەی كە ڕێژەكە گەیشتبووە تەنیا 40% پاش وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆڤید. هەروەها لە توێژینەوە فەرەنسییەكەدا هاتووە كە جگە لەو كەسانەی ئەندامیان بۆ گواستراوەتەوە، ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید هەیە، بریتین لە: نەخۆشانی شێرپەنجە، تووشبووان بە لەكاركەوتنی گورچیلە، ئەوانەی لەژێر چارەسەردان بە دەرمانی ستیرۆیدی Steroids بۆ هەر مەبەستێك.

Top