ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی تووشی دۆڕان ھات

ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی تووشی دۆڕان ھات

ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی تووشی دۆڕان ھات
لە میانی یارییەکانی دواین ھەففتەی خولی نایابی یانەکانی عێراقی یانەی ھەولێر لە سەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی زەورای کرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، یانەی ھەولێر تەنیا ھیوای مانەوەی ھەبووەلە خولەکە و توانی ئامانجەکەی بھێنێـە دی، زەوراش بە ھیوایەکی زۆر ھاتبووە ھەولێر بۆ ئەویە پلێتێی یارییەکانی خولی ئاسیا لەسەر حیسابی یانەی ھەولێر بەدەست بھێنێـت و توانی ئامانجەکەی لە دواین گەڕ بپێکێت، لەم یارییەشدا زەورا بە پێچەوانەوەی پێش بینەکان توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا پێبێنێت بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ، بەم ئەنجامەش یانەی زەورا لە سەر خاکی ھەولێر سێ خاڵ و گەیشتن بە خولی ئاسیای مسۆگەر کرد، تاکە گۆڵی ھەولێریش لە رێگەی یاریزان نیاز محەممەد تۆمارکرا.
کارزان کانەبی

Top