ده‌شنێ قاسم یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى كۆیه
ده‌شنێ قاسم یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى كۆیه
كۆیه شارێكى رۆشنبیره و كچه‌یاریزانى زۆرى هه‌یه
قه‌زاى كۆیه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر یه‌كێك له‌و قه‌زایانه‌ى كه گرنگى زۆر به بوارى وه‌رزشى ده‌ده‌ن له سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕان، تیپى باله‌ى یانه‌ى كۆیه یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراقه، ساڵانه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى باله به‌رده‌وام له كێبڕكێ دابوونه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كانى كوردستان و عێراق، یه‌كێك له كچه یاریزانه‌به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كۆیه و ته‌قته‌ق و برایه‌تى و ئه‌كاد له‌سه‌ر ئاستى كوردستان ده‌شنێ قاسم-ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1992ى قه‌زاى كۆیه و ده‌رچووى كۆلیژی زمان به‌شى عه‌ره‌بی زانكۆی كۆیه و پیشووتریش بۆ یانه‌كانى برایه‌تى و ته‌قته‌ق و ئه‌كاد یارى كردوه ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*چۆن بوو رووت له بوارى وه‌رزش كرد؟
-من له ته‌مه‌نى منداڵیمه‌وه خولیاى وه‌رزش بوویمه، هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دایك و باوكم كه وه‌رزشوان بووینه له قۆناخى سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ستم به وه‌رزش كردوه.
*بۆچى له‌ناوئه‌م هه‌موو یارییه وه‌رزشیه جۆراوجۆره یارى باله‌ت هه‌ڵبژارد؟
- هۆكاره‌كه‌ى بۆ خۆشه‌ویستى خیزانه‌كه‌م بوو، چونكه دایك و باوكم دوو وه‌رزشوانى دیارى ناو یارى باله بوون، ساڵى 2002په‌یوه‌ندیم به یانه‌ى كۆیه كرد بچووكترین یاریزانى یانه‌كه بووكه ئه‌وكات باوكم راهێنه‌رى تیپه‌كه بوو دایكیشم یاریزان بووبه‌رده‌وام بوو تا ساڵى 2006 به‌هۆى كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌شێك له یاریزانان یانه‌ى كۆیه‌مان جێهیشت روومان له یانه‌ى برایه‌تى كرد بۆ ماوه‌ى نۆ ساڵ درێژه‌مان به وه‌رزش دا.
* ئاستى یارى باله چۆن ده‌بینى له كوردستان ؟
-ئاستى یارى باله له كوردستان وه‌كو پێویست نییه به‌تایبه‌تى یارى باله‌ى كچان هیچ گرنگییه‌كی ئه‌و تۆى پێ نه‌دراوه .
* هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه پشتگوێ خراوه؟
- ئه‌وه‌ى راستى بێت ئه‌م یارییه له كوردستاندا زۆر پشتگوێ خراوه هۆكاره‌كه‌شى دیاره.
*كردنه‌وه‌ى كه‌مى پاڵه‌وانێتى ئێوه سارد ناكاته‌وه له‌م یارییه؟
- بێگومان ساردمان ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كییه كه یاریزانان نه‌توانن به‌رده‌وام بن له وه‌رزش كردن، كچ وه‌كو كوڕ نییه پێویستى به‌وه‌یه به‌رده‌وام له مه‌شق بێت بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاری له ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆى بكات.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
- له رووى داراییه‌وه پاڵپشتى بكرێ بۆ ئه‌م یارییه دیارى بكه‌ن وه‌كو بودجه، یه‌كێتى تۆپى باله بیكاته مه‌ركه‌زی ده‌بێ هه‌موو یانه‌یه‌ك تیپى باله‌ى كچانى هه‌بێ پاڵاوتنیان بۆ بكرێ ساڵانه خولى نایاب و پله یه‌ك بڕوات، ساڵانه خوڵیان بۆ بكرێته‌وه به به‌رده‌وامى.
* گرفتى وه‌رزشیى یارى باله له چى ده‌بینى ؟
-گرفتى سه‌ره‌كى نه‌كردنه‌وى خول و تواناى دارایی ئه‌مه گرفتى سه‌ره‌كییه.
* هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستى پێشكه‌ش نه‌كردووى؟
-پێشووتر بۆ چه‌ندین یانه یاریم كردوه ئێستاش جگه پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سه‌نحاریب داواى گرێبه‌ستیان كردوه یانه‌ى تریش هه‌بووه، به‌ڵام من كۆیه‌م له هه‌موویان زیاتر خۆشده‌وێ.
* به‌هیواى چى له ژیانى وه‌رزشیت؟
-بتوانم له ماوه‌ى ژیانى وه‌رزشیم ئاستێكى به‌رزم هه‌بێت و ئه‌نجامى به‌رچاو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو؟
-به‌رنامه‌ى من ئه‌وه‌یه له‌چ یانه‌یه‌ك ئاسوده‌بم بۆ ئه‌م یانه‌یه یارى ده‌كه‌م به مه‌رجێك گرێبه‌سته‌كه‌م گونجاو بێت.
*قه‌یرانى دارایى تاچه‌ند كارى كردۆته سه‌ر ئه‌م یارییه و یانه‌كه‌تان؟
-تا ڕاده‌یه‌ك باشه.
*له رووى كۆمه‌ڵگاوه تاچه‌نده شاره‌كه‌ى ئێوه هاوكاره بۆ وه‌رزش كردن؟
- كۆیه شارێكى رۆشنبیره و كچه‌یاریزانى زۆرى هه‌یه و خانه‌واده‌كانیش زۆر باشن بۆ هاوكارى كردنى خێزانه‌كانیان له وه‌رزش كردن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- ده‌ست خۆشى بۆ گۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام و به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌كات.