ئیڤان خالید هه‌ولێر له‌ بارودۆخێكى باشه‌

ئیڤان خالید هه‌ولێر له‌ بارودۆخێكى باشه‌

ئیڤان خالید هه‌ولێر له‌ بارودۆخێكى باشه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر له‌ ئێستادا له‌ بارودۆخێكى باشدایه‌ له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراق تاڕاده‌یه‌كی زۆر تیپه‌كه‌ ئاستى جێگره‌ و به‌رده‌وام له‌ به‌ره‌ووپێش چووندایه‌ دواى ده‌ست به‌ركاربوونى دكتۆر ته‌ها وه‌كو راهێنه‌رى یانه‌كه‌، له‌ باره‌ى ئاستى تیپه‌كه‌ش ئیڤان خالید یاریزانى هێلی به‌رگری یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێستا ئێمه‌ له‌ قۆناخێكى باشداین بۆ هه‌ڵكشان بۆ خانه‌كانى سه‌رووتر له‌وه‌ى دكتۆره‌ته‌ها تیپه‌كه‌ى وه‌رگرتووه‌ هه‌م له‌ رووى ده‌روونى هه‌م له‌ رووى جه‌سته‌یی تیپه‌كه‌ زۆر باشتره‌ و له‌ ریزبه‌ندى یانه‌كانیش چووینه‌ته‌ پێشه‌وه‌، چه‌ند یارییه‌كمان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بچینه‌ پێشه‌وه‌ هه‌ر چه‌نده‌ تیپه‌كه‌ تووشى بارودۆخێكى خراپ بوو، به‌ڵام له‌ لایه‌ن كاپت لوئه‌ى و دكتۆر ته‌ها تیپه‌كه‌یان باش كردوه‌ له‌ هه‌موو روویه‌ك، سه‌باره‌ت به‌ راهێنه‌رى كوردیش ئیڤان گوتى: وه‌رگرتنى ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى كارێكى ئاسان نییه‌ به‌ تایبه‌تى یانه‌ى هه‌ولێر كه‌ یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌، دكتۆر ته‌ها ئه‌زموونێكى زۆرى هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌ى خۆى به‌تایبه‌تیش ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بووه‌ وه‌كو یاریده‌ده‌ر ئه‌زموونێكى زۆر باشى هه‌یه‌ و شاره‌زایی ته‌واوى هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌دره‌وام تیپه‌كه‌ ده‌چێته‌ قۆناخی باشتر و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تى پێ بده‌ن هه‌ولێر ده‌باته‌ قۆناخی باشتر و كارى گه‌وره‌تری لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، چونكه‌ كه‌سێكى ئه‌كادیمی و زیره‌كه‌ و پاڵپشت بكرێ له‌ رووى ئیداره‌ى كارى باش ده‌كات. له‌ باره‌ى كێشه‌كانیش گوتى: كێشه‌ى ئیداریمان نییه‌ و تیپه‌كه‌ بێ كێشه‌یه‌ ته‌نیا رۆیشتنى شاویل كه‌ ئه‌ویش یاریزانێكى باش بوو بۆ تیپه‌كه‌، هیوادارم به‌ رۆیشتنى ئه‌و كاریگه‌رى نه‌بێت و یاریزانه‌كانى تر ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه‌ بگه‌ینه‌ ریزه‌كانى پێشه‌وه‌ و بۆ ئێمه‌ش ده‌بێته‌ ئه‌نجامێكی باش.
كارزان كانه‌بی

Top