نه‌ورۆز خۆى گه‌یانده خولى نایابى عێراق
نه‌ورۆز خۆى گه‌یانده خولى نایابى عێراق
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی نه‌ورۆزی شارى سلێمانى ئه‌م وه‌رزه شان به شانى ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى كوردستان به‌شدارى له كێبڕكێیه‌كانى خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى عێراق و سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى عێراق به‌رده‌وام بوو، نه‌ورۆز جیاواز له یانه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى خوله‌كه به پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه و به سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى یانه‌كه وه‌لی كه‌ریم توانى خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ى شاره‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراق به‌ده‌ست هێنا له دواین یارى خوله‌كه‌ش توانیان له یانه‌ى جنسیه‌ى شارى به‌غداد ببه‌نه‌وه به ئه‌نجامى (1-0)گۆڵ، نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكى خوله‌كه توانى تیپێكى ته‌واو جیاواز له تیپى خولى كوردستان دروست بكات، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و یانه‌یه گه‌یشتن بوو بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌م پێكهاته تێكه‌له توانى خه‌ونى شارى سلێمانى بهینێته دی دواى چه‌ندین ساڵ شارى سلێمانیان به خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراق ئاشت كردوه، كارگێڕى یانه‌ى نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه پێكهاته‌یه‌كى له یارى لاو و به ئه‌زموون تێكه‌ل كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست هێنن، له‌م باره‌شه‌وه دیار یاخی كاپتنى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌كارى باشمان كردبوو بۆ یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تایی خوله‌كه چاومان له‌گه‌یشتن بوو بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی و كێبڕكێ سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئامانجه‌كه‌مان بپێكین سوپاس بۆ خوای گه‌وره به پشتیوانى هه‌موو لایه‌ك خه‌ونه گه‌وره‌كه‌مان هاته دی و سه‌ركه‌وتنى گرنگمان به‌ده‌ست هێنا، سه‌رجه‌م یاریزانانیش به روحیه‌تێكى به‌رز یارییان كرد.یانه‌ى نه‌ورۆز به پێشه‌نكى كۆمه‌له‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراق. له وه‌رزی نوێ خولى عێراق شان به شانی یانه‌كانى هه‌ولێر و زاخۆ له خوله‌كه ده‌جه‌نگی.
كارزان كانه‌بی