ئایا تێستی كۆڤید پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 پۆزەتیڤ دەبێت؟

ئایا تێستی كۆڤید پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 پۆزەتیڤ دەبێت؟

 ئەگەرچی هەموو كەسێك لەوانەیە كە بۆ جاری دووەم تووشی كۆڤید19 ببێتەوە، بەڵام پاش چاكبوونەوە هەرگیز ڤایرۆسی زیندوو لە لەشیدا نامێنێت، كە ببێتە ئەگەری پۆزتیڤ دەركەوتنی تێستی PCR، هەر لە سەرەتای مانگەكانی سەرهەڵدانی پەتای كۆڤید 19، پسپۆڕانی تەندروستی تێبینی ئەمەیان كردووە كە پاش چاكبوونەوە بە چەند مانگێك، تێستی PCR لە هەندێك كەسدا پۆزەتیڤ پیشان دەدات، لێكۆڵینەوەكان جەختیان كردۆتەوە كە پاشماوە جینییەكانی ڤایرۆسی كۆڤید19 توانای بەیەكەوەلكان، یان چوونە ناو ماددەی جینی خانەكانی كەسی تووشبوویان هەیە، ئەویش بە كرداری لەبەرگرتنەوەی پێچەوانە Reverse transcription، ئەمەش هۆكارە بۆ پۆزەتیڤ دەركەوتنی تێستی كۆڤید19بە رێگای PCR پاش چەند هەفتەیەك، یان چەند مانگێك لە چاكبوونەوەی تەواو، بەڵام بە بێ بوونی نیشانەكان و مەترسیی بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كەسانی دیكە. ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنیا ڤایرۆس نییە كە توانای چوونە ناو جینۆمەكانی مرۆڤی هەبێت، نزیكەی 8%ی DNA خانەكانی مرۆڤ لە پاشماوەی ڤایرۆسە كۆنەكان پێك هاتووە، بۆنموونە ریترۆڤایرۆسەكان Retroviruses بە مەبەستی گەشەكردن و زیادبوون، پشت بە چوونە ناو DNA خانەكانی مرۆڤ دەبەستن.

 

Top