جۆری گۆڕاوی دێلتای كۆڤید19

جۆری گۆڕاوی دێلتای كۆڤید19

جۆری گۆڕاوی دێلتای Delta variant ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە B.1.617.2 ناسراوە، خێراتر بڵاوبوودەبێتەوە و دەگوازرێتەوە و نیشانەكانی توندترن و هەندێك جاریش جیاوازن لە جۆرە گۆڕاوەكانی دیكە، بە شێوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، سەرئێشە، زیادبوونی دەردراوی لووت، لەگەڵ كڕانەوەی قوڕگ، هەروەها ئەگەری پێویستی و خەواندن بە نەخۆشخانە زیاتر دەكات، ئەم جۆرە گۆڕاوە مەترسیدارە، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرنەگرتووە و تووشی ڤایرۆسەكە دەبن، یان ئەو كەسانەی كە لەبەر هەر هۆكارێك سستمی بەرگریی لەشیان لاوازە. جۆری گۆڕاوی دێلتا بۆ یەكەم جار لە هیندستان دەستنیشانكرا، بۆیە پێی دەوترا جۆری گۆڕاوی هیندی Indian variant،پاشان لە زیاتر لە 80 وڵاتی جیهاندا بەدی كرا، بەپێی راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و، بە گوێرەی داتاكانی سەنتەریی ئەمریكیی كۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC، تووشبوون بە جۆری گۆڕاوی دێلتا تەنیا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا ئێستا زیاتر لە 6%ی حاڵەتەكانی كۆڤید19 پێك دەهێنێت، وەرگرتنی تەنیا یەك ژەمی ڤاكسین كۆڤید خۆپاراستنی تەواو بەرانبەر بە جۆری گۆڕاوی دێلتا دابین ناكات، بەڵام وەرگرتنی هەر دوو ژەمی ڤاكسین، خۆپاراستنێكی بەهێز بەرانبەری پەیدا دەكات، بۆنموونە دوو هەفتە پاش وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی پفایزەر بایۆتنیك ئاستی خۆپاراستن لە جۆری گۆڕاوی دێلتا گەیشتە 79%، كەچی بۆ جۆری گۆڕاوی ئەلفا Alpha variant گەیشتە 92%.

 

 

Top