بروسك زیندوو ده‌كرێته‌وه‌

بروسك زیندوو ده‌كرێته‌وه‌

بروسك زیندوو ده‌كرێته‌وه‌
یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شداره‌ له‌ یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان چاوی له‌وه‌یه‌ جارێكى تر هه‌نگاو بنێت بۆ ریزى یانه‌ گه‌وره‌كانى كوردستان، یانه‌كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ئاماده‌كاری دابووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ر چى نه‌بێت خۆى بگه‌ینێـته‌وه‌ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه‌ محه‌ممه‌د حه‌مه‌خان سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م وه‌رزه‌ هیوامان زۆره‌ بروسك به‌ سه‌ر بخه‌ینه‌وه‌ په‌نا به‌خوا و ده‌سته‌ى كارگێڕى و راهێنه‌ران و یاریزانه‌كان ئه‌و هیوایه‌مان ده‌هێنینه‌ دی، گوتیشى" پله‌ دووه‌كان گرفتى زۆره‌ به‌تایبه‌ت تیپه‌كانى قه‌زا و ناحیه‌كان هیچ كام له‌م یانانه‌ قبولی دۆران ناكه‌ن، بۆیه‌ كێشه‌و ئاژاوه‌ له‌ یاریگاكان دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ رێزم هه‌ندێك یانه‌ هه‌یه‌ یه‌ك هه‌فته‌ پێش خول هه‌ندێك یاریزانى كۆكردۆته‌وه‌ دێته‌ ناو خوله‌كان داواى ئه‌نجامیش ده‌كات، هه‌ر كاتێك توشى دۆڕان بێت گلیه‌ش ده‌كات ئه‌وانه‌ به‌شێكن له‌ گرفته‌كان، ئامانجى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ بروسك بگه‌رێنه‌وه‌ خولى پله‌ یه‌ك، چونكه‌ چه‌ند سالێكه‌ بروسك ناوه‌كه‌ى وون بووه‌، وه‌كو ده‌سته‌ى كارگێڕى هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین ناوه‌ جوانه‌كه‌ى بروسك زیندوو بكه‌ینه‌وه‌، بروسك له‌ رابردوو قوتابخانه‌یه‌ك بووه‌ له‌و شاره‌ زۆر یاریزانى دروست كردوه‌، یاریزان له‌ بروسك گه‌یشتۆته‌ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، به‌داخه‌وه‌ ئه‌م یانه‌یه‌چه‌ند سالێكى تووشى قه‌یرانى دارایى بووه‌ بۆیه‌ به‌ره‌وو دواوه‌ هه‌نگاوی نا، به‌هیواى ئه‌وه‌م به‌هیمه‌ت و هه‌وڵى هه‌موو لایه‌ك جارێكى تر بروسك له‌ ریزى یانه‌ گه‌وره‌كانى كوردستان ببینینه‌وه‌، بیكه‌ینه‌وه‌ ئه‌و تیپه‌ى جاران كه‌ ده‌یانگووت بروسك واته‌ پێگه‌یاندنى چه‌ندین یاریزانى لاوى خوێن گه‌رم و كردنه‌ ئه‌ستێره‌ له‌ ریزى ئه‌و یانه‌یه‌.
كارزان كانه‌بی

Top