نه‌وزاد شێرزاد ده‌چێته‌ به‌غداد

نه‌وزاد شێرزاد ده‌چێته‌ به‌غداد

نه‌وزاد شێرزاد ده‌چێته‌ به‌غداد
یانه‌ى جه‌یشى شارى به‌غداد بۆ دووه‌م ساڵ له‌ سه‌ر یه‌ك گرێبه‌ستى یاریزانى كوردی شارى هه‌ولێر نه‌وزاد شێرزاد یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێرى نوێ كردوه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى باله‌ى عێراقی، نه‌وزاد شێرزاد یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ هه‌ره‌ به‌تواناكانى كوردستان و عێراقه‌ و ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ خزمه‌تى تیپى باله‌ى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بووه‌، ئه‌مساڵیش به‌ مووچه‌یه‌كى شایسته‌تر له‌ وه‌رزى رابردوو زیاتر گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ نوێ كردۆته‌وه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ نه‌وزاد شێرزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌مساڵ به‌ مووچه‌یه‌كى شایسته‌رتر و زیاتر له‌ وه‌رزى رابردوو گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌یش تازه‌ كردوه‌ بۆ یارى كردن له‌ خولى نایابى باله‌ى یانه‌كانى عێراقی، له‌ باره‌ى هه‌بوونى یانه‌ى تر نه‌وزاد گوتى" وه‌كو یاریزانێك ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانى هیچ گرێبه‌ستێكم نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى بۆم بێت، چونكه‌ یانه‌ى جه‌یش تاكه‌ یانه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق كه‌وا گرێبه‌ستى یاریزانانى ده‌ست پێكردوه‌،ئه‌مساڵیش چاوم له‌وه‌یه‌ ئه‌نجامێكى باش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنم، گوتیشى خۆشتره‌ له‌ شاره‌كه‌ى خۆت یارى بكه‌ى، به‌ڵام باشتره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌ى خۆت یارى بكه‌ى له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كاتى زیاترت ده‌بێت بۆ خۆ ئاماده‌كردنى جه‌سته‌یی، ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ جه‌یش ئامانجمان پله‌كانى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى یانه‌كانه‌.
كارزان كانه‌بی

Top