گۆڕان محه‌ممه‌د ده‌یه‌وێت ئه‌ركی راهێنه‌رى یانه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ری بگرێته ئه‌ستۆ
گۆڕان محه‌ممه‌د ده‌یه‌وێت ئه‌ركی راهێنه‌رى یانه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ری بگرێته ئه‌ستۆ
یانه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى خوله‌كان گۆڕانكارى له پێكهاته‌كانیان ده‌كه‌ن و راهێنه‌رى به ئه‌زموون دیارى ده‌كات، گۆڕان محه‌ممه‌د یاریزانى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه و راهێنه‌رى یانه‌ى بابان كه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستى نه‌بووه، هه‌رچه‌نده چه‌ند یانه‌یه‌ك له خوله‌كانى به‌شدار له كوردستان داواى گرێبه‌ستى راهێنه‌رایه‌تیان لێ كردوه، به‌ڵام نیازى ئه‌م راهێنه‌ره وه‌رگرتنى یانه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رییه له سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى، له‌م باره‌شه‌وه گۆڕان محه‌ممه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ ئه‌م وه‌رزه چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى گرێبه‌ستیان لێم كردوه، به‌ڵام حه‌زم نه‌كردوه كارییان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بووه له كارى راهێنه‌رى پله یه‌ك و پله دووى خولى كوردستان بوون، جگه له‌وه‌ش من دانیشتووی سلێمانیم بۆیه له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ى من نه‌ده‌گونجا، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك رێكبكه‌وم بۆ ئه‌وه‌ى كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ری باش هه‌بێت. له باره‌ى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش گوتى: تا ئێستا پێیان نه‌گوتومه بۆ كارى راهێنه‌رى بۆمنیش ئه‌ركى قورسه، چونكه ماڵى له‌و شاره نه‌ماوه بۆ هاتوچۆ قورسه، به‌هیواى ئه‌وه‌م یانه‌یه‌ك هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم كارى باشیان له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانى به‌توانا بهێنین و خزمه‌تى وه‌رزشیی بكه‌ین و بتوانین ئاستى وه‌رزشیی یانه‌كه‌ش به‌رز بكه‌ینه‌وه، له‌باره‌ى هۆكارى وازهێنانى له یانه‌ى بابانیش ناوبراو گوتى" به‌هۆی هۆكارى تایبه‌ت به خۆم ده‌ستم له مه‌شقی یانه‌كه كێشایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه چاره‌نووسى خۆم له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك دیارى ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی