كریزمان بارسا جێ ده‌هێلێت

كریزمان بارسا جێ ده‌هێلێت

كریزمان بارسا جێ ده‌هێلێت
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى بارساى ئیسپانى ده‌رگاى رۆیشتنى بۆ یاریزانى فه‌ره‌نسى كریزمان كردۆته‌وه‌ بۆ رۆیشتنى له‌ یانه‌كه‌ى، هۆكارى رۆیشتنیشى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌یدین یانه‌ى ئینگلیزی و یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى داواى یارى كردنی لێكراوه‌، له‌ ئێستادا كریزمان باوه‌ڕى به‌وه‌ نییه‌ كه‌وا به‌رده‌وام بێت له‌م یانه‌یه‌ به‌هۆى هاتنى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئه‌گویرۆى ئه‌رجه‌نتینى هاونیشتمانى میسى و دیپای هۆله‌ندی بۆ ریزى یانه‌گه‌ كه‌ له‌م كاته‌دا تاڕاده‌یه‌كى زۆر گریزمان ده‌بێته‌ یاریزانى یه‌ده‌گ له‌م یانه‌یه‌و ،ئه‌م دوو یاریزانه‌ جێگاى متمانه‌ى كومانى راهێنه‌رن ویانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێـت مووچه‌ى به‌شێك له‌ یاریزانان كه‌م بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى میسى پێ تازه‌ بكه‌نه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top