ماسك بە دروستی ببەستە

ماسك بە دروستی ببەستە

  بەستنی ماسك بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆڤید19زۆر گرنگە، بەتایبەت لە شوێنە گشتییەكاندا، بەڵام كاتێك ئەم ئامانجە دەپێكێت كە بە تەواوی و بە دروستی ماسك ببەسترێت، ئەگەر ماسك تەنیا دەم دابپۆشێت، واتە بەستنی نیوەیی Halfway، ئەوا چانسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بەرزی دەمێنێتەوە، وەك یەكێك كە ماسكی نەبەستبێت. لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە لووت بەهێزترین خاڵی چوونەژوورەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە بۆ كۆئەندامی هەناسە و گەیشتن بە شانەكانی مێشك، بەشی سەرەوەی قوڕگ كە بە بۆشایی لووتەوە بەستراوە و، یەكەم شوێنە بۆ دەستپێكی هەوكردن و گەشكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا. هەروەها لە ئەنجامی گەلێك لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە كە رێژە هەرە زۆرەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە لینجە پەردەی بۆنكردن لە ناوپۆشی لووتدا بەدی كراوە، لێرەدا گرنگیی بەستنی دروستی ماسك بەرجەستە دەبێت. بەپێی رێنماییەكانی سەنتەری ئەمریكیی خۆپارستن و كۆنترۆڵی نەخۆشییەكان CDC، پێویستە ماسك دەم و لووت بە تەواوی دابپۆشێت، تا دەگاتە خوارەوەی چەناگە، سەرەتا دەستەكانت بشۆ پێش بەستنی ماسك، لەكاتی بەستنی ماسكدا وریابە لە بەركەوتنی دەستەكانت بە دەم و لووت و چاوەكانت، پاش لابردنی ماسك و فڕیدانی، دووبارە دەستەكانت بە ئاو و سابون بشۆ، یان دەستەكان بەپاككەرەوەی بكوژی میكرۆب Hand sanitizer پاك بكەوە.

 

Top