هانی بە «بێ نیشتمان» بەشداری لە یەكەم كاری سینەماییدا دەكات

هانی بە «بێ نیشتمان» بەشداری لە یەكەم كاری سینەماییدا دەكات

خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی كورد هانی، بۆ یەكەمین جار لە فیلمی سینەمایی «بێ نیشتمان» سێیەمین بەرهەمی بڵندی «توورج ئەسڵانی» وەكوو ئەكتەر رۆڵی بینینوە، كە جەژنی قوربان لە سینەماكانی هەرێمی كوردستان و عێراق نمایش دەكرێت.

 فیلمی سینەمایی «بێ نیشتمان»بێ سرزمین (Landless) لە نووسین و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماكاری كورد «توورج ئەسڵانی»یە، بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی «ماد مووڤی» MAAD Movie و بەرهەمی هاوبەشی «رەز هەڵكەوت رەشید» لە هەرێمی كوردستان و سووریا، لە رۆژی جەژنی قوربان واتە ٢٠ی جوولای ٢٠٢١ و هەروەها لە رۆژانی دوایی لە سینەماكانی هەرێمی كوردستان و سەرتاسەری وڵاتی عێراق نمایش دەكرێت، بۆ یەكەمین جار لەو فیلمەدا هانی گۆرانیبێژی ناوداری كورد بەشداریی كردووە و، وەك ئەكتەری سەرەكی لەم بەرهەمە سینەماییەدا رۆڵی بینیوە، كە هۆگرانی هونەری سینەما دەتوانن روخساری نوێی «هانی» لە سینەماكانی هەرێمی كوردستان ببینن.

لە فیلمی»بێ نیشتمان»دا كۆمەڵێك لە ئەكتەرە ناودارەكانی وڵاتانی توركیا، سووریا، عێراق و هەرێمی كوردستان، بە چوار زمانی كوردی، توركی، عەرەبی و فارسی لەگەڵ «هانی موجتەهیدی» رۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهید شاهین یاڵچین، بوڵەنت كاسێر، رێكێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاكرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسك رەحیم زادە، هاكار عەبدولقادر محەمەد، تەها عەبدولكەرەم ئەبوبەكر، رەواڵ نەزائێف م. عەلی، ئاسۆ رەفیق، هەورامان و چەندین ئەكتەری دیكە.

هانی بە «بێ نیشتمان» بەشداری لە یەكەم كاری سینەماییدا دەكات
Top