«ئەزموون» ئامادەیە

«ئەزموون» ئامادەیە

فیلمی سینەمایی ئەزموون (The Exam) لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد (شەوكەت ئەمین كوركی) و لە بەرهەمهێنانی (مەمەد ئەكتاش) كە لە نووسینی سیناریۆی هاوبەشی شەوكەت ئەمین كوركی و سیناریۆنووسی ناوداری سینەمای ئێران محەمەد رەزا گەوهەرییە، لە ماوەی رابردوودا كۆتا قۆناغەكانی تەكنیكیی لە ستۆدیۆكانی شاری ئەستەنبوڵ و بەرلین تەواو كردووە، ئێستا ئامادەی نمایشكردنە و، لە داهاتوویەكی نزیكدا لە فێستیڤاڵە گرنگەكانی جیهاندا بەشداری دەكات.

 

 ئەم فیلمە، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و هەر دوو وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە، كە بەرهەمی كومپانیای «میتوس فیلم»ـە لە شاری بەرلین لە ئەڵمانیا و كومپانیای «مەستی فیلم» لە شاری سلێمانی، كە بە پاڵپشتیی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وەرزی پاییزی ساڵی 2019 لە شاری سلێمانی كاری وێنەگرتنی بۆ كراوەو، ستافیكی پیشەگەر لە سینەماكارانی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و باكووری كوردستان و، هەروەها ئەڵمانیا تێیدا بە سەركەوتووییەوە بەشدارییان كردووە.

لە فیلمی سینەمایی «ئەزموون»دا كۆمەڵێك ئەكتەری بەئەوموونی هەرێمی كوردستان لەگەڵ چەندین ئەكتەری لاو پارچەكانی دیكەی كوردستان رۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەمال، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هۆشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، كاوە قادر، عادل عەبدوالڕەحمان، حەمەرەشید هەرەس، یانا توانا، سۆلاڤ حەمە غەریب، زەریا سامی، دیدار غەریب، بەهار مەعروفی، ژیر فەرەیدوون، ئومێد زەندی، مەستان مەریوان .

فیلمی «ئەزموون» چوارەمین فیلمی درێژی سینەمایی شەوكەت ئەمین كوركی-یە و دوای فیلمەكانی (پەڕینەوە لە غوبار، شوێنێك بۆ یاری، بیرەوەرییەكانی سەر بەرد) كە بەم بەرهەمە سینەماییانە لە فێستیڤاڵە گرینگەكانی فیلم لە ئاستی جیهاندا بەشداریی كردووە و، كۆمەڵێك خەڵاتی بەرچاوی بۆ سینەمای كوردستان بەدەست هێناوە.

بەگشتی ستافی ئامادەكردنی فیلمی سینەمایی ئەزموون بریتین لە:

دەرهێنەر: شەوكەت ئەمین كوركی

 نووسەرانی هاوبەشی سیناریۆ: شەوكەت ئەمین كوركی و محەمەد رەزا گەوهەری

 بەرهەمی هاوبەش: فوئاد جەلال

 بەرپرسی بەرهەم: لیا دریسچێر

 بەڕێوەبەری وێنەگرتن: ئەدیب سوبحانی

 بەرێوەبەری بەرهەم: عادل عەبدوالڕەحمان

 مونتاژ: ئیبراهیم سەعیدی

 موزیك: مەحموود بەرازی

 دیزاینی بەرهەم: جەلال ساعیدپەنا

 بەرپرسی سەشانۆ: بەكر فەرەج

 دەنگ هەڵگر: شەهرام ئەحمەدیان

 دەنگدانەر: چاگلەر یێشیلای

 میكیاج: كارینا ئێڤدۆ كیموڤا

دیزاینی جلوبەرگ: كاتارینا نێستێڕوا

 یاریدەدەری دەرهێنەر: ئاڤێستا قادر

 راوێژكاری شانۆ: سروە عەلی وەیسی

 وێنەگری پشت شانۆ: لیزا گوڵ

رووناكی: مستەفا سادقی

یاریدەدەری بەڕێوەبەری وێنەگرتن: هادی مەنووچەرپەنا.

 یاریدەدەری دەنگەڵگر: هیوا شەو

 یاریدەدەری كامێڕا: بەڵێن زەنگەنە، ئارمان سەیدی، ژێ كامیل،

هێمن دەریا

سەرپەر‌شتیی دوای قۆناغی وێنەگرتن: سینان یوسف ئۆغڵۆ

 دیكۆر: سەڵاح ساعید پەنا

 راوێژكاری پەروەردە: مەریوان عومەر.

 یاریدەدەری بەرهەم: وارمان سەعید، تارق توفیق قادر، میهرەبان عەبدوڵا بەڕێوەبەریی راگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی و مەنووچەر جیهانی

بەرهەمهێنەر: مەمەد ئەكتاش

 بەرهەمی ساڵی2021.

شەوكەت ئەمین كوركی لەدایكبووی ساڵی 1973 ی گوندی «كوركا» لە شاری زاخۆ، لە ساڵی 1975 بەهۆی هێرشی رژێمی بەعس ئاوارەی ئێران بووە و، تا ساڵی 1999 لەوێ ماوەتەوە، خوێندنی لە ئێران تەواو كردووە. بە فیلمەكانی بەشداریی لە زۆر فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان كردووە، وەكو: فیستیڤاڵی ریودی جانێرۆ لە بەرازیل، فیستیڤاڵی لایپزیك لە ئەلمانیا، فیستیڤاڵی فیلمی كوتا تهران لە ئیران، فیستیڤاڵی رۆتردام لە هۆڵەندا، فیستیڤاڵی مونس لە بەلژیكا، فیستیڤاڵی فەجر لە ئێران، فیستیڤاڵی قاهیرە لە میسر، فیستیڤاڵی میلانۆ لە ئیتاڵیا، فیستیڤاڵی تایتانیكا لە هەنگاریا، فیستیڤاڵی دلهی لە هیندستان.

دەرهێنەر بەڕێوەبەری یەكەمین فستیڤالی كورتە فیلمی كوردستان بووە لە هەولێر، كە سەتەلایەتی كوردستان تی ڤی سازی كرد.

فیلمەكانی دەرهێنەر: فڕینی دەبدەبەكان ساڵی 1997- بێتاكام - 37 خولەك، بەرهەمی تەلەفزیونی مهابادی ئیران، دەریچك ساڵی 1998 - بێتاكام 43 خولەك بەرهەمی تەلەفزێونی مهاباد كە خەڵاتی دووهەمی لە فیستیڤاڵی تەلەفزیۆنی ئێران لە ساڵی 1999 بەدەست هێناوە. «دەما باران بێت» 2000 - دی ڤی كام 29 خولەك بەرهەمی سەتەلایەتی كوردستان تی ڤی. «بازگە» 2002 - دی ڤی كام 18 خولەك بەرهەمی كوردستان تی ڤی، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فیستیڤاڵی بەغدا. «گەف» ساڵی 2003 - دی ڤی كام 23 خولەك بەرهەمی كوردستان تی ڤی، خەڵاتی باشترین فیلم لە فیستیڤالی بەغدا ساڵی 2005 و خەڵاتی رێزلێنان لە فیستیڤاڵی سلێمانی ساڵی 2004. فیلمی سینەمایی پەرینەوە لە غوبار ساڵی 2006 - 35 م م - 75 خولەك بەرهەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای نارین فیلم، ئەم فلیمە ئەم خەڵاتانەی بەدەستهێناوە:

- خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فیستیڤاڵی سینەمایی سەنگاپور.

- خەڵاتی رەخنەگران لە فیستیڤاڵی سینەمایی سەنگاپوور.

- خەڵاتی زێرینی ئەلحەمرا، وەك باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی گرانادای ئیسپانی.

- خەڵاتی برۆنزی بۆ نمایشكردن لە وڵاتی ئیسپانیا لە فیستیڤاڵی گرانادای ئیسپانی.

- خەڵاتی لێژنەی دادوەران لە خولی نۆیەمی فیستیڤاڵی سینەمایی دلهی لە وڵاتی هیندستان.

- خەڵاتی زێرین وەك باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی سینەمایی ئەندۆنیسیا.

«ئەزموون» ئامادەیە
Top