بۆ یەكەمجار ئەلیسا ملیارێك بینەری بەدەست هێنا

بۆ یەكەمجار ئەلیسا ملیارێك بینەری بەدەست هێنا

بۆ یەكەمجار(ئەلیسا)ی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی بەكارە هونەرییەكانی یەك ملیار بینەر لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب كۆدەكاتەوە .

ئەلیسا ئاهەنگی ئەم سەركەوتنەی سازكردو لە تویتێكدا نووسیویەتی: سەرەڕای ئەوەی كە بەشێكی زۆری ئەرشیفی كارەكانم لە چانێڵی ڕۆتانا لە یوتیوب بڵاوكراونەتەوە..دڵخۆشم كە بۆ یەكەم جار چەناڵە تایبەتەكەی خۆم لە یوتیوب یەك ملیار بینەری بەدەستهێنا .

شایەنی باسە..25ی مانگی ڕابردوو دوای كۆنسێرتەكەی لە سعودیە, ئەلیسا هاتە هەرێمی كوردستان و لە شاری هەولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز كرد .

لە ئێستادا ئەلیسا لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپەكانی بڵاودەكاتەوە, ئەم هەنگاوەش لە دوای ناكۆكییەكانی هات كاتێك لەگەڵ كۆمپانیای ڕۆتانا نەگەیشتە ڕێككەوتن, ئەویش بەهۆی ناوەڕۆكی گرێبەستەكەو بوونی چەند مەرجێك لەلایەن كۆمپانیای ڕۆتاناوە, هەر ئەمەش بوو وای كرد بەشێك لە گۆرانیبێژان لە ڕۆتانا جیاببنەوەو خۆیان لەڕێی سپۆنسەر یاخود كۆمپانیایەكی تایبەت بە خۆیان گۆرانییەكانیان بەرهەم بهێنن و بڵاویبكەنەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top