لایبزیگ خۆى نوێ ده‌كاته‌وه
لایبزیگ خۆى نوێ ده‌كاته‌وه
یانه‌ى لایبزیگی ئه‌ڵمانى ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى راگه‌یاند كه‌وا یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال و یانه‌ى فرانكۆرتى ئه‌ڵمانى ئه‌ندریا سیلڤا گواسته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى به بڕى 23ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌شى تاكو ساڵى 2026، ئه‌و یاریزانه به‌ته‌واوى له خولى یانه‌كانى ئه‌ڵمانیا و كه‌ش و هه‌واى ئه‌ڵمانیاش شاره‌زایه، جگه له‌وه‌ش له ناو یاریگا و یاری كردن هێرشبه‌رێكى ئازا و سه‌ر به‌كێشه بووه بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كان، جگه له‌وه‌ش له رێگه‌ى یانه‌ى لایبزیك ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌ى لێ ده‌كرێته‌وه بۆ یاری كردن له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و بتوانى زیاتر ئاستى خۆى به‌ره‌وو پێش ببات، ئێستا یانه ئه‌ڵمانیه‌كه بوویته هێلێكى گه‌وره‌ى هێرشبه‌رى به هاتنى ئه‌م یاریزانه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان ئاست به‌رده‌وام بێت بۆ كیبركێ كردن له‌گه‌ڵ یانه‌ى بایرن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى ئه‌ڵمانی.
كارزان كانه‌بی