بە وێنە..شاباز زەمانی وێنەیەكی خۆی و دایكی بڵاوكردەوە
![بە وێنە..شاباز زەمانی وێنەیەكی خۆی و دایكی بڵاوكردەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20210703094139_original_29.webp )
گۆرانیبێژو میوسیزیانی كورد(شاباز زەمانی) وێنەیەكی نوێی خۆی و دایكی بڵاوكردەوە .
شاباز زەمانی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی نوێی بڵاوكردەوە كە تێیدا لەگەڵ دایكی دەردەكەوێت, هەوەها شاباز لەسەر وێنەكە نووسیویەتی: دایك واتا هێیزی ئەژنۆ..من فیداتبم دایە گیان .
شاباز زەمانی كە خاوەنی ئەڵبۆمی گۆرانی و ژمارەیەك ڤیدیۆ كلیپە, بەرهەمەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەیە, دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە گۆرانی (چاوەڕوانی) كە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردەوە .
ئاسۆ كاكەیی
![بە وێنە..شاباز زەمانی وێنەیەكی خۆی و دایكی بڵاوكردەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20210703094321_big_770x552_31.webp )