بەڵگەفیلمی ناستی لە 77مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی كان نمایش كرا
بەڵگەفیلمی ناستی (Nasty) لە دەرهێنانی هاوبەشی(تۆدۆر گیۆرگیو) Tudor Giurgiu، Tudor D. (تۆدۆر د. پۆپێسكۆ) Popescu و (كریستیان پاسكاریۆ) Cristian Pascariu، سەبارەت بە (ئیلییە ناستاسی) Ilie Nastase و بە ئامادەبوونی ئەم یاریزانە ئەفسانەییەی تێنیسی ڕۆمانیا، (مەنسوور بەهرامی) Mansour Bahrami یاریزانی ناوداری تێنیسی ئێران و جیهان و دانیشتووی وڵاتی فەڕەنسا، (بۆریس بێكێر) Boris Becker یاریزانی بەرچاوی تێنیسی دنیا، (تیێری فرێمۆ) Thierry Frémaux بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی كان و هەروەها ستافی ئەم فیلمە وەرزشییە لە بەشی نمایشی تایبەت لە (٧٧)ـەمین خولی فێستیڤاڵی كان (Cannes) نمایش كرا.
ئیلییە ناستاسی كە یەكێك لە ئەفسانە گەورەكانی تێنیسی جیهانە، مەنسوور بەهرامی یاریزانی ناوداری تێنیسی جیهان لە وتوێژێكی تایبەتدا دەڵێ: «ئیلییە ناستاسی Ilie Nastase یەكێكە لە ئەفسانە گەورەكانی تێنیسی جیهان كە ئەو شانازییەم هەیو زیاتر لە 50 ساڵە بەڕێزیان دەناسم، یەكەمین جار لە ساڵی 1968 هات بۆ تاران و لەگەڵ یانەی ئێران یاریی كرد، من لەو كاتەدا تۆپم بۆ كۆ دەكردەوە و لە ڕاستیدا شێوازی یاریی ئەو لەسەر ستایلی منیش كاریگەریی دانا، هەر بەم هۆیەوەیە كە زۆر چێژ لە یاریی ئەو وەرگرم و لە وەرزشی تێنیس، بووە یەكێك لە نموونەكانی من,نزیكەی 20 ساڵ لەگەڵ ئیلییە ناستاسی یاریی تێنیسمان دەكرد».
ئەم یاریزانە تێنیسە پیشەگەڕە لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: «نزیكەی 20 ساڵ لەگەڵ ئیلییە ناستاسی یاریی تێنیسمان دەكرد و لە ساڵدا، نزیكەی 15 تا 20 جار پێكەوە یاریمان دەكرد و شایەد 300، 400 جار لەگەڵ یەكتری یاریمان كردووە و مرۆڤێكی زۆر بە هەستە و لە ڕاستیدا گرینگی بە هەمووان دەدات و دڵێكی زۆر گەورەی هەیە و ئێستاش كە ئەوم لە حەفتا و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (كان) بینی، تەمەنی چووەتە سەرێی، بەڵام دیسان هەر ئەو ڕێز و خۆشەویستییەی جارانی بۆ من هەبوو و من زۆر بەختەوەرم كە یەكێكە لە هەڤاڵەكانم».