دوای چاكبوونەوەی,,پەرواز یەكەمین كۆنسێرتی گۆرانیی ساز دەكات

دوای چاكبوونەوەی,,پەرواز یەكەمین كۆنسێرتی گۆرانیی ساز دەكات

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (پەرواز حوسێن) دوای چاك بووونەوەی لە شێرپەنجەی ریخۆڵە و تێپەڕاندنی قۆناغە سەختەكانی نەخۆشییەكەی, لە ئێستادا پەرواز یەكەم كۆنسێرتی گۆرانیی خۆی دوای چاكبوونەوەی ساز دەكات,ئەم كۆنسێرتە گۆرانییە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 3/2/2025 لە هۆڵی (Mi9) لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

دوای چاكبوونەوەی,,پەرواز یەكەمین كۆنسێرتی گۆرانیی ساز دەكات

شایەنی باسە..لە ماوەكانی ڕابردوودا پەرواز حوسێن تووشی شێرپەنجەی ریخۆڵە بوو و لەسەر ڕێنمایی پزیشكەكانی ماوەیەك پشووی وەرگرت و سەرجەم كارەكانی دواخست,پەرواز نزیكەی ساڵێك لەگەڵ نەخۆشییەكەی جەنگا,باری تەندرووستی ئەم هونەرمەندە گەیشتە قۆناغێك كە نەشتەرگەری ئەنجام بدات و چەند كۆرسێك لە دەرمان و چارەسەرییەكانی لە دەرەوەی وڵات وەربگرێت, دواجار پەرواز حوسێن لە مانگی دێسەمبەر/12ی ساڵی پار گەڕایەوە كوردستان و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی نەخۆشییەكەی ئاماژەی پێدا كە قۆناغە سەختەكانی تێپەڕاندووەو باری تەندرووستی باشتر بووە,هەروەها پەرواز ئاماژەی پێدا كە بۆ ماوەی 5 ساڵ پێویستە لەژێر كۆنتڕۆڵ و ڕێنمایی پزیشكەكانی بێت و لە چارەسەرییەكانی بەردەوام بێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top