كورتە فیلمی (پەیكەر)بەشداری لە فیستیڤاڵی هاوبەشی نیپالی و بەریتانی دەكات

كورتە فیلمی (پەیكەر)بەشداری لە فیستیڤاڵی هاوبەشی نیپالی و بەریتانی دەكات

بۆ جاری دووەم فیستیڤاڵی ساڵانەی هاوبەشی نیپالی و بەریتانی بۆ فیلم كاری سینەمایی ڕاگەیەندرا و كورتە فیلمی كوردی (پەیكەر) لە پێشبرکیی سەرەکی فیستیڤاڵدایە.

لە فیستیڤاڵەكەدا چەندین وڵات و نەتەوەی جیاواز تێیدا بەشدارن و لە نێویاندا كورتە فیلمی (پەیكەر)كە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان دەكات,ئەم فیلمە بەرهەمی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگە و و كۆمپانیای (Mithra production)كاری جێبەجێكردنی ئەنجامداوە,هەروەها لە سیناریۆ و دەرهێنانی(بڕوا كامل عەتار) و هەریەك لە (سۆما باپیر) و (رامان علی) و (ئاریاس بڕوا) و ژمارەیەكی دیكەی ئەكتەر لە فیلمەكەدا بەشدارن.

كورتە فیلمی (پەیكەر)بەشداری لە فیستیڤاڵی هاوبەشی نیپالی و بەریتانی دەكات

بڕیارە فیستیڤاڵی ساڵانەی هاوبەشی نیپالی و بەریتانی 14 ڕۆژ بخایەنێت و لە ڕێكەوتی7/7/2024 تاوەكو 20/7/2024 بەردەوام بێت,(بیكاش دیڤكۆتا) سەرۆكی كۆمپانیای(third Eye)كە ڕێكخەری ئەم فیستیڤاڵەیە ڕایگەیاند كە ئەم فیستیڤاڵە گرنگە بۆ ئاشنابوونی نەتەوەو وڵاتانی جیهان بە هونەری فیلم و سینەمای نیپالی,هەروەها ئاماژەی پێدا كە مەزەندە دەكرێت 50 فیلمی سینەمایی نمایش بكرێت كە 10 لەو فیلمانە هەڵدەبژێردرێت و پێنجیان دەبنە براوەی خەڵاتی فیستیڤاڵەكە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top