جێسیكا بیل عاشقەكەی یۆگا
![جێسیكا بیل عاشقەكەی یۆگا](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240626121809_original_36.jpg )
بەهۆی پێشینەی لەشجوانی و تۆپی پێ، ڕەنگە جێگەی سەرسوڕمان بێت كە جێسیكا بیل ژمارە یەك بێت بۆ لەشجوانی و خۆشگوزەرانی یۆگا. ئەو خانمە ئەكتەرە كە تەمەنی ڕەتی كردووە تەمەنی چل ساڵ بێت و دەڵێت ئەوە یۆگایە كە هاوسەنگی و زەمینەسازی و عەقڵییەتی دەهێڵێتەوە.
جێسیكا لەم بارەیەوە گوتی: «بەشێكی زۆری ژیانی ساڵانی گەنجیم بە یاریی تۆپی پێ و جامكردنی ئەژنۆكانم بەسەر بردووە، ڕاكردن و خێرایی، هەروەها چەندین ساڵیشم لە لەشجوانیدا بەڕێ كرد، بەڵام تێگەیشتم لەگەڵ هەڵكشانی تەمەنمدا ناتوانم بەردەوام بم لەم كارە، لە یۆگادا كاری هەناسەدان یارمەتیم دەدات هەست بكەم كە مێشكم و هەناسەدانەكەم بە جووڵە جیاوازەكانەوە دەبەستمەوە، بەجۆرێك كە هەست دەكەم بە شێوەیەك پەیوەستم بە جەستەمەوە كە لە حاڵەتی ئاسایی ناچم، ئەوەش زیاتر كەمكەرەوەی فشار و ئارامكەرەوەی ژیانە و یارمەتیم دەدات لە هەموو ئەو كارانەی كە دەبێت لە ژیانمدا بیكەم.»
جێسیكا لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی: «من پێم وایە فەلسەفەی پشت یۆگا و كۆمەڵگەی یۆگا لەوەدا نییە كە تۆ چ شێوەیەكیت، قسە لەسەر ئەوە نییە كە تۆ چۆن دەردەكەویت، بەڵكو بەڕاستی پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە لە ناوەوە بۆ دەرەوە، بۆیە یۆگا هەستێكی زۆری هێز و متمانەی بۆ هێناوم.»