تۆتنهام نونو ده‌كاته راهێنه‌ر
تۆتنهام نونو ده‌كاته راهێنه‌ر
یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزی رایگه‌یاند كه‌وا راهێنه‌رى پرتوگالی نونو ئیشبیرتۆ سانتۆ به راهێنه‌رى نوێ یانه‌كه دیارى كرا پێشتر ئه‌ركى راهێنه‌رى یانه‌ى ولفهرهامبتۆنى له ئه‌ستۆ بووه، یانه‌ى تۆتنهام له شوێ،ى مۆرینیۆ ئه‌و راهێنه‌ره به ئه‌زموونه‌ى دیارى كردوه، ن‌و نوی ته‌مه‌ن 47 گرێبه‌ستى دوو ساڵى كردوه له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نیه‌كه بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه، نونو یه‌كێكه له راهێنه‌ره به‌تواناكانى خولى ئینگلیزی هه‌ر تیپێكى وهرگتبێ گۆڕانكارى زۆرى لێ كردوه، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تۆتنهام ده‌یه‌وێت تیپه‌كه بكاته یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانى خولى ئینگلیزی و شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى نازناو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه‌كانى به‌شدار له خولى ئینگلیزی بكات، تۆتنهام له دوایى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى مۆرینینۆ یاریزانى پێشووى یانه‌كه راین مایسۆنى كرده راهێنه‌ر به‌كاتى،ئیستاش ئه‌و راهێنه‌ره پرتوگالیه سه‌رپه‌رشتى تیپه‌كه ده‌كات.
كارزان كانه‌بی