مان یو له‌ كڕینی دێمبلی كشایه‌وه‌

مان یو له‌ كڕینی دێمبلی كشایه‌وه‌

مان یو له‌ كڕینی دێمبلی كشایه‌وه‌
ئیداره‌ى یانه‌ى مان یونایتدی ئینگلیزی پاشه‌كشه‌ى كرد له‌ گفتوگۆتایبه‌ته‌كانى سه‌باره‌ت به‌ كڕینى یاریزانى یانه‌ى بارسا عوسمان دیمبلی بۆ هاتنه‌ ریزى یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌م هاوینه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ى میرورى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى مان یونایتد كشاوه‌ته‌وه‌ له‌ گرنگیدان به‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى فه‌ره‌نسى عوسمان دێمبلی ئه‌ویش به‌هۆى پێكانى له‌ ئه‌ژنۆی، وه‌ گرێبه‌ستى ئه‌م هێرشبه‌ره‌ فه‌ره‌نسیه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى بارسا له‌ هاوینى داهاتوو كۆتایی دێت، وه‌ ئه‌م یاریزانه‌ش تاكو ئێستا بڕیارى مانه‌وه‌ى نه‌داوه‌ له‌ ریزى یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ و هه‌روه‌ها بڕیارى داوه‌ ریزى یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ جێ بهێلێت و بچێته‌ خولێكى ترى ئه‌وروپی.
كارزان كانه‌بی

Top