زێدان ده‌بێته‌ راهێنه‌رى كه‌له‌شێره‌كان

زێدان ده‌بێته‌ راهێنه‌رى كه‌له‌شێره‌كان

زێدان ده‌بێته‌ راهێنه‌رى كه‌له‌شێره‌كان
له‌دواى شكستى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا له‌ سه‌ر ده‌ستى سوسیرا له‌ جامى یۆرۆی ئه‌وروپا ئێستا رووداوه‌كه‌ بۆته‌ كارێكى فه‌رمی و رۆیشتنى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا دیدیه‌ دیشامپ وازهێنانى له‌ پۆسته‌كه‌ بۆته‌ باس و خواسى راگه‌یاندنه‌كان، شوێنگره‌وه‌ى سه‌ره‌كیش كه‌ به‌ربژژێره‌ بۆ ئه‌م پۆسته‌ش ناوى زێدانى راهێنه‌رى پیشووی یانه‌ى ریال مه‌درید دێت،هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌وا زێدان پاڵه‌وانێكى زۆر به‌ ناوبانگه‌ له‌سه‌ر ئاستى فه‌ره‌نسا وه‌كو یاریزان و له‌ كاتى راهێنه‌ریشدا، له‌كارى راهێنه‌ریش سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌وا وه‌كو راهێنه‌رى یانه‌ گه‌وره‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه‌، تواناى پێدانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسى هه‌یه‌ له‌ دواى دیشامپ كه‌ بتوانێ سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ ئه‌ركه‌كه‌ى و له‌ ناو یاریزانانیش خۆشه‌ویسته‌.
كارزان كانه‌بی

Top