هالاند نزیكه له په‌یوه‌ندی كردن به ریال مه‌درید
هالاند نزیكه له په‌یوه‌ندی كردن به ریال مه‌درید
رۆژنامه‌كانى نزیك له یانه‌ى ریال مه‌درید له رێگه‌ى مینۆ رایۆلاى به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى هێرشبه‌رى نه‌رویجی و یانه‌ى دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانى هالاند جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌وا به‌م نزیكانه دۆرتمۆند رازی ده‌بێ له‌سه‌ر رۆیشتنى هالاند له ریزى یانه‌كه‌ى له‌م هاوینه كاره‌كه به‌فه‌رمى ده‌چێته بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه. رایۆلا به‌م ماوه‌یه رابردوو به جدی كارى له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه‌وا هالاند بباته ریزى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى، هه‌ر چه‌نده دۆرتمۆند داواى پاره‌یه‌كى زۆرى كردبوو له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنى ئه‌م یاریزانه بۆ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى دوا وه‌رزى یارى كردنى ئه‌و یاریزانه بێت، هه رچه‌نده مه‌رجى ده‌ستبه‌رداربوونى ئه‌و یاریزانه 75ملیۆن یۆرۆیه هه‌ر چه‌نده ماوه‌ى سێ وه‌رزه له ریزى دۆرتمۆند یارى ده‌كات، به پێى هه‌وڵه‌كانى یانه‌ى ریال مه‌درید و رایۆلا بێت هالاند زۆر نزیك بۆته‌وه له مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ى مێرنگی و پێرێز هه‌وڵى زۆر ده‌دات ئه‌م یاریزانه و ئیمپاپی رازی بكات بۆ یارى كردنیان له ریزى یانه‌ى شاهانه.
كارزان كانه‌بی