ئایا بەكارهێنانی زینك بۆ كۆڤید19 ئەگـــەری تووشبوون بە كەڕووی رەش زیاد دەكات؟

ئایا بەكارهێنانی زینك بۆ كۆڤید19 ئەگـــەری تووشبوون بە كەڕووی رەش زیاد دەكات؟

 

  لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كەڕووی رەشی هاوكات لەگەڵ هەوكردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، راپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە بەكارهێنانی یاریدەدەری زینك Zinc supplement بۆ كۆڤید19 لەوانەیە كە ئەگەری تووشبوون بە كەڕووی رەش زیاد بكات، ئەگەرچی هەوكردن بە كەڕووی رەش Mucormycosis حاڵەتێكی زۆر باو نییە، بەڵام حاڵەتێكی ترسناكە. بەكارهێنانی یاریدەدەری زینك، یان تۆتیا یەكێكە لەو هۆكارانەی كە لەكاتی تووشبوون بە كۆڤید19 ئەگەری تووشبوون بە كەڕووی رەش زیاد دەكات، گەلێك سەرچاوەی پزیشكی جەختیان كردۆتەوە كە هۆكاری زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كەڕووی رەش لەكاتی كۆڤید19، بۆ وەرگرتنی ژەمی زیادی زینك دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی كە بڕی زیادی زینك لە لەشدا دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی كانزای ئاسن، ئەمەش هاندەرە بۆ گەشەی كەڕووی رەش لە لەشدا، جگە لە بەكارهێنانی بڕی زیادی زینك، گەلێك هۆكاری دیکە ئەگەری تووشبوون بە كەڕووی رەش زیاد دەكەن، وەك: بەكارهێنانی دەرمانی ستریرۆیدی Steroids، نەخۆشیی شەكرە كە بە باشی كۆنترۆڵ نەكرابێت، لەگەڵ لاوازبوونی سستمی بەرگریی لەش لەبەر هەر هۆكارێك.

 

Top