كوپا ئه‌مریكای چل وحه‌وته‌م له‌به‌رازیل

كوپا ئه‌مریكای چل وحه‌وته‌م له‌به‌رازیل

كوپا ئه‌مریكای چل وحه‌وته‌م له‌به‌رازیل
كوپا كۆڕۆنای 2021!!!!.
میسی دوا كوپا ده‌بێت؟!
*كوپا ئه‌مریكا ساڵی 1910یان ساڵی 1916 ده‌ستی پێكردووه‌؟!.
* كۆپا ئه‌مریكا كۆنترین ودێرین ترین پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێیه‌!
* هه‌ڵبژارده‌كانی سوارێز و میسی پێشه‌نگی نازناوه‌كانی كۆپا ئه‌مریكان!
* هه‌ڵبژارده‌كانی ڤینزویلا و ئیكوادۆڕ 105 ساڵه‌ بێ نازناون!
*ئه‌رژه‌نتین له‌گه‌ڵ ئۆڕگوای نازناوه‌كه‌ یه‌كسان ده‌كات؟
* ڤینزویلا وئیكوادۆڕ تا ئێستا هیچ نازناوێكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌!.
*105ساڵه‌ كۆپا ئه‌مریكا به‌رێوه‌دچێت میدیاكاری وه‌رزشی كوردی چ سوودی لێ بینیوه‌؟
زاگرۆس نانه‌كه‌لی...
پێشه‌كی
كۆپا ئه‌مریكای 2021 به‌رزایل (72) كاتژمێری ماوه‌،واته‌ 13-6-به‌رێوه‌ده‌چێت،هه‌رچه‌نده‌ كاتی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان له‌نێوان (8تا9) كاتژمێر له‌دواوه‌یه‌،چونكه‌ گه‌ر یاریێك له‌ به‌رزایل كاتژمێر (6) ئێواره‌ به‌رێوه‌بچێت،له‌كوردستان كاتژمێر (2تا 3) به‌ره‌ به‌یان ده‌بێت.
بۆیه‌ هه‌واداران وهانده‌ران وخوێندكار وقوتابیان وفه‌رمانبه‌ران ده‌توانن رێگا چاره‌یه‌كی زانستی و دروست بدۆزنه‌وه‌ بۆ سه‌یركردنی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌،سه‌ره‌تا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ی هانی ده‌ده‌ی،ده‌توانی ته‌نها سه‌یری یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی خۆت بكه‌ی،هه‌روه‌ها ده‌توانی له‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی تر به‌ رۆژ ببینیه‌وه‌،كه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی هه‌شت وچوارگۆشه‌ی زێڕین،ئه‌و كات ده‌توانی له‌ هه‌فته‌یه‌ك سه‌یری دوو یاری بكه‌یت،گه‌ر كاری گرنگت نه‌بوو بۆ به‌یانیه‌كه‌ی،بۆیه‌ پێوویسته‌ هه‌موومان ره‌چاوی ماڵه‌وه‌ و منداڵه‌كان بكه‌ین،چونكه‌ كاته‌كه‌ دره‌نگه‌ وله‌وانیه‌ بێزاری و خه‌و زڕان و كێشه‌ی لێ دروست بێت،چونكه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆپا ئه‌مریكا،رێكه‌وتی 11-6-2021 جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ست پێ ده‌كات،واته‌ دوو رۆژ پێش كۆپا ئه‌مریكا،بۆیه‌ به‌ رۆژ و شه‌و له‌ سه‌یركردنی یاری،یه‌كه‌مجار قوتابی وخوێندكاره‌كانمان له‌وانه‌كانیان تووشی نمره‌ی باش نابن وله‌وانه‌شه‌ تووشی ده‌رنه‌چوون ببن،به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی پۆلی شه‌شی زانستین،بۆیه‌ گرنگه‌ ره‌چاوی بارودۆخه‌كه‌بكه‌ن.
گه‌ڕاڵێك به‌نێو كوپا ئه‌مریكا
وه‌رزشی تۆپی پێ له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ ئه‌مریكا باشوور گرنگی پێدرا،كاتێك كۆچبه‌ر و بازرگانه‌كانی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئینگلیز كه‌ هاتوونه‌ته‌ ئه‌مریكای لاتینی هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی ناوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌،به‌ڵام دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌م سه‌رۆكی جامی ئه‌مریكای باشوور (كۆمنیبۆڵ-كوپا ئه‌مریكا) كه‌ هیكتۆ رایفادافیا ئۆڕگواییه‌،ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ دامه‌زراندنی یه‌كێتی كۆنفیدڕالی كه‌ (4) وڵات پێكهاتبوو،توانیان یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاتیان دابمه‌زرێنن،كه‌ ئه‌وانیش وڵاتانی (ئه‌رژه‌نتین و به‌ڕزایل و ئۆرگوای وچیلی)،كه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور (كۆنمیبۆڵ)*كۆمنیبۆڵ پێك هێنا.
كوپا ئه‌مریكا به‌ ئیسپانی وپورتوگالی (Copa América)،كه‌پێشتر به‌ (جامی ئه‌مریكای باكوور) ناسرابوو،(Campeonato Sud Americano de Football)،كوپا ئه‌مریكا پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی تۆپی پێی كیشوه‌رییه‌،كێبڕكێ له‌نێوان وڵاتانی ئه‌مریكای باشووره‌ و وه‌ به‌كۆنترین پاڵه‌وانیه‌تی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت،كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1916ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،ئه‌وكات به‌بۆنه‌ی سه‌د ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی وڵاتی ئه‌رژه‌نتین له‌ رێكه‌وتی 2/6/1916 یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تی له‌ وڵاتی ئه‌رژه‌نتین به‌رێوه‌چوو،ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ ئه‌و كات بڕیاری له‌سه‌ردرابوو هه‌موو دوو ساڵ جارێك ئه‌نجام بدرێت،به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی جۆرواجۆر زۆرجاران دوا ده‌خرا،تا ساڵی 1967 هه‌ر به‌ پاڵه‌وانیه‌تی جامی ئه‌مریكای باشوور ئه‌نجام ده‌درا،به‌ڵام له‌ساڵی 1975 تا ئێستا به‌ كوپا ئه‌مریكا به‌رێوه‌ده‌چێت،ساڵی 1986 كۆنمیبۆڵ بڕیاریدا كه‌ هه‌ر (10) وڵاتی ئه‌ندام له‌م به‌رواره‌ ده‌بێت به‌شداری په‌یوه‌ست بوون (ئیجباری) بێت،هه‌روه‌ها ساڵی 1987 ئه‌رژه‌نتین میوانداری كرد،پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ بوو به‌شێوه‌ی بازه‌نه‌ی وله‌دوای یه‌ك،واته‌ له‌ ئه‌رژه‌نتین ده‌ستی پێكرد تا (10) یه‌مین وڵات،ئینجا دووباره‌ له‌ ئه‌رژه‌نتین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ وبه‌به‌رده‌وامی ده‌بێت،كۆی هه‌ڵبژارده‌كان (10) هه‌ڵبژارده‌بوو،بۆیه‌ نه‌ده‌كرا گروپه‌كان ته‌واو بێت،بۆیه‌ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی (مه‌كسیك) كرا ساڵی 1993،كۆسته‌ریكا ساڵه‌كانی (1997،2001،2004،2011)،هه‌روه‌ها هیندۆڕاس ساڵی (2001) و ژاپۆن ساڵه‌كانی (1999،2019)،ئه‌مریكا ساڵه‌كانی (1993،1995،2007)،هه‌روه‌ها وڵاتی قه‌ته‌ڕ ساڵی (2019).
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕگوای زۆرترین نازناوی به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌(15) جاره‌،هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌دووه‌م دێت (14) نازناوه‌،به‌ڕزایل به‌ پله‌ی سێیه‌ دێت (9) نازناوه‌،هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی (چیلی وپاڕگوای و پیڕۆ) دوو نازناویان به‌ده‌ست هێناوه‌،هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌كانی (پۆلیڤیا و كۆڵۆمبیا) یه‌كه‌و یه‌ك نازناویان به‌ده‌ست هێناوه‌،هه‌وه‌ها بڕیار بوو كوپا ئه‌مریكای 2019 به‌ڕازیل دوا كوپا ئه‌مریكایه‌ كه‌ له‌ ساڵه‌ تاكه‌كه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت،ساڵی 2020 دووباره‌ كوپا ئه‌مریكا له‌ ساڵێكی جوت ئه‌نجام ده‌درێت وپاشان وه‌كو یۆڕۆ ده‌بێـته‌ چوار ساڵ جارێك،به‌ڵام كۆڕۆنا كۆپا ئه‌مریكای 2020 دواخست بۆ ساڵی 2021 ودووباره‌ بۆ ساڵه‌ تاكه‌كان،هه‌روه‌ها ساڵی 2021 ده‌بێته‌ كێبڕكێی (كۆمنیبۆڵ وكۆنكاكاف) به‌شدارده‌بن له‌ كوپا ئه‌مریكا كه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا به‌رێوه‌ ده‌چێت،هه‌روه‌ها تا ئێستا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (ئیكوادۆڕ و ڤینزویلا) ئه‌م نازناوه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.
زانیاری له‌سه‌ر جامی ئه‌مریكا
جامه‌كه‌ له‌ زیو دروستكراوه‌ و راستاڵه‌كه‌ی (قاعیده‌) له‌داره‌ دروستكراوه‌،ساڵ 1917 له‌بازرگانێكی زێڕ له‌ بۆینس ئایرسی ئه‌رژه‌نتین كڕاوه‌،دریژی جامه‌كه‌(75 سم) و به‌رزی (30سم)،كێشی (9كغم)،ئه‌وكات واته‌ ساڵی 1917 نرخی جامه‌كه‌ (3000) فڕانك بوو.
هه‌ندێك كۆدی نه‌زاندراوی كوپا ئه‌مریكا
له‌دوای مۆندیال و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا،كوپا ئه‌مریكا به‌سێیه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ژمارده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان،به‌ڵام له‌ مێژووی تۆپێدابه‌یه‌كه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ ساڵی 1916 به‌رێوه‌ چووه‌،پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان له‌ جیهان نه‌هێنی شاراوه‌ وكۆدی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ و زۆرجاران باوه‌ڕ پێنه‌كراوییان هه‌یه‌،به‌ڵام له‌راستیشدا روویداوه‌،كوپا ئه‌مریكاش وویستم گه‌ڕاڵێكی كورت وپوخت بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌م زانیاری وكۆدانه‌تان بۆ بكه‌مه‌وه‌.
* یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تی كوپا ئه‌مریكا له‌رێكه‌وتی 2/16/1916 له‌ وڵاتی ئه‌رژه‌نتین به‌رێوه‌چوو وئۆڕگوای نازناوه‌كه‌ی بۆیه‌كه‌م حار به‌ده‌ست هێنا،ئه‌م رێكه‌وته‌ی كوپا ئه‌مریكا بووه‌ (100) ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی وڵاتی ئه‌رژه‌نتین بووه‌ له‌ رێكه‌وتی 2/16/1816.
* یه‌كه‌م گۆڵی كوپا ئه‌مریكا له‌ خوله‌كی (44) له‌لایه‌ن یاریزانی ئۆڕگوای (خۆسێ پێیندپین)،تۆماركرا كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕگوای توانی به‌ ئه‌نجامی (4-0) له‌ هه‌ڵژارده‌ی چیلی بباته‌وه‌.
×له‌ساڵی 1916 تا ساڵی 1974 ناوی جامی ئه‌مریكای باشوور بوو،به‌ڵام ساڵی 1975بوو به‌ كوپا ئه‌مریكا،و ساڵی 1986 هه‌ر وڵاتێك به‌ نۆبه‌ت پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌رێوه‌ ببه‌ن.
* هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین زۆرترین سه‌ركه‌وتنی له‌یارییه‌كانی كوپا ئه‌مریكا تۆماركردووه‌،كه‌ له‌ (179) یاری (115) سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه‌.
* هه‌ریه‌ك له‌ بینیتۆی به‌ڕزایل و ماشیۆی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌مپرۆیسی ئۆڕگوای توانیان له‌یه‌ك پاڵه‌وانیه‌تی زۆرترین گۆل تۆماربكه‌ن،كه‌ هه‌ریه‌كێكیان (9) گۆڵ بووه‌.
* نۆربیتۆ مێندێزی ئه‌رژه‌نتین و زیزنهۆی به‌ڕزایلی تا ئێستا خاوه‌نی زۆرترین گۆڵن له‌ تێكڕای پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان (17) گۆڵیان هه‌یه‌.
* داوه‌ری ئه‌رژه‌نتینی (خۆسێ بارتۆلۆمی) خاوه‌نی زۆرتین به‌رَێوه‌بردنی یارییه‌كانی كوپا ئه‌مریكایه‌ كه‌توانیویه‌تی (25) یاری به‌رێوه‌ببات.
* یاریزانی به‌ڕازیلی (ئیڤاریستۆ دی ماسیدۆ) تا ئێستا خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه‌ له‌یه‌ك یارییدا،كه‌ توانی له‌یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ڕزایل له‌ كۆڵمبیا بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی (9-0) ئه‌م یاریزانه‌ (5) گۆڵی تۆماركرد له‌ساڵی 1957.
* گه‌وره‌تین ئه‌نجام له‌ كوپا ئه‌مریكا،هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین توانی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆڕ به‌ ئه‌نجامی (12-0) بباته‌وه‌ ساڵی 1942.
* جۆنیۆر مۆنتینیۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا،بچووكترین یاریزانه‌ له‌ مێژووی كوپا ئه‌مریكا به‌شداری كردبێت،كه‌ ته‌مه‌نی (16) ساڵ و (172) رۆژ بووه‌.
* هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕگوای (15) نازناو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین (14) نازناو له‌پێشه‌نگی وڵاتانی ئه‌مریكای باشوورن.
* هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ بۆ سێ جار له‌سه‌ریه‌ك نازناوی كوپا ئه‌مریكای به‌ده‌ست هێناوه‌،له‌ ساڵه‌كانی (1945و1946و1947).
* هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌یه‌ (30) چۆته‌ یاری كۆتایی كوپا ئه‌مریكا،به‌ڵام (14) نازاناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ و(16) جار نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌!.
* وڵاتی ئه‌رژه‌نتین تاكه‌ وڵاته‌ (9) جار میوانداری كوپا ئه‌مریكای كردووه‌.
* هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ڤینزویلا وئیكوادۆڕ له‌ 105 ساڵی رابروو نه‌یان توانیوه‌ هیچ نازناوێكی كوپا ئه‌مریكا به‌ده‌ست بێنن.
* كوپا ئه‌مریكای 2021 به‌ڕزایل،وڵاتی به‌ڕزایل بۆ (6) جار میوانداری ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ ده‌كات.
* (جاك گرینۆیل) كه‌ راهێنه‌ری پیڕۆبوو ساڵی 1939كه‌ به‌ ره‌گه‌ز به‌ریتانی بوو،هه‌روه‌ها راهێنه‌ری پۆلیڤیا (دانیلۆ ئه‌لفیم) ساڵی 1963 كه‌ به‌ ره‌گه‌ز به‌ڕازیلی بوو ئه‌م دوو راهێنه‌ره‌ له‌ مێژووی كوپا ئه‌مریكا نازناویان بۆوڵاتی جگه‌ له‌خۆیان به‌ده‌ست هێناوه‌.
* هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا له‌ ساڵی 2001 بووه‌ باشتیرن هه‌ڵبژارده‌ كه‌ توانی له‌یه‌ك پاڵه‌وانیه‌تی شه‌ش سه‌رركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و هیچ یارییه‌ك نه‌دۆرَا و(11) گۆڵی تۆماركرد و هیچ گۆڵێكی لێ تۆمارنه‌كراوه‌.
میسی دوای كوپای ده‌بێت؟!
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین میسی له‌ چل وحه‌وته‌مین كوپا ئه‌مریكا،ئایا ده‌بێته‌ دوا وێستگه‌ی وماڵئاویی كردن له‌ كوپا ئه‌مریكا،بێگومان ته‌مه‌ن وهێز دوو هۆكاری سروشتین بۆ ئه‌وه‌ی دوا كوپای بێت،چونكه‌ ئێستا میسی ته‌مه‌نی (33)ساڵه‌،بۆ كوپای داهاتوو ده‌بێته‌ (37) ساڵّ!.
كوپا كۆڕۆنا
بۆ جاری یه‌كه‌م وله‌ ماوه‌ی (105) ساڵی رابردوو،كۆپا ئه‌مریكا بڕیاربوو ساڵی 2020 له‌ ئه‌رژه‌نتین و كۆڵۆمبیا به‌رێوه‌بچێت،به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی (كۆڕۆنا ...كۆڤید 19)،ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ دواخر بۆ ساڵی 2021،به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك به‌هۆی رێژه‌ی زۆری تووشبوانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ وڵاتی ئه‌رژه‌نتین، (كۆنمیبۆل) بڕیاریدا و زۆر به‌خێرایی و بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌ جیهانیه‌كان،كوپا ئه‌مریكا له‌ ئه‌رژه‌نتین وكۆڵۆمبیا،بگواسترێته‌وه‌ وڵاتی به‌رازیل،بۆیه‌ كۆڕۆنا دوو گورزی كوشنده‌ی له‌ كۆپا ئه‌مریكادا،یه‌كه‌میان ساڵێك دوایخست،دووه‌میان ئه‌رژه‌نتین وكۆڵۆمبیای بێبه‌ش كرد،سێیه‌میان كۆڕۆنا بووه‌ نازناوی چل وحه‌وته‌مین كۆپا ئه‌مریكای به‌رازیلی 2021.
میدیاكاری وه‌رزشی سوودی له‌ كۆپا ئه‌مریكا بینیوه‌؟!
پرسیارێكی قورس و وڵانێكی ئاسان،بێگومان نه‌خێر جگه‌له‌ زانیاری وسه‌یركردن هیچ سوودمان لێ نه‌بینیوه‌،جگه‌ له‌وه‌ی تۆ هانده‌ری هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌،له‌به‌رچی سوودمان لێ نه‌بینیوه‌؟ (105) ساڵ به‌سه‌ر كۆپا ئه‌مریكا تێپه‌ڕ ده‌بێت،نه‌ میدیاكارێكی وه‌رزشی كوردی ونه‌ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی وه‌رزشی كوردی و به‌منیشه‌وه‌ نه‌مان توانیوه‌ یه‌ك چركه‌ به‌ فه‌ڕمی وئاسایی روماڵی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ بكه‌ین،هه‌روه‌ها ئه‌سڵه‌ن بانگهێشت نانه‌مان هه‌ر بۆ نه‌هاتووه‌،من باسی په‌یوه‌ندی و براده‌رایه‌تی ناكه‌م!!،بۆیه‌ بۆ چل وهه‌شته‌مین كۆپا ئه‌مریكا گرنگ تاكی كورد وه‌كو میدیاكاری وه‌رزشی وهه‌روه‌ها ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردی ببن به‌ ژماره‌،وه‌كو گه‌لانی جیهان رۆلیان هه‌بێت،گه‌ر ساده‌ش بێت،چونكه‌له‌ ئاینده‌په‌ره‌ی پێده‌ده‌رێت وباشتر ده‌بێت،گرنگه‌له‌ ئاینده‌ هه‌وڵ وكۆشش بكه‌ین بۆ ئێمه‌ش شوێن په‌نجه‌مان هه‌بێت وه‌كو گه‌لانی جیهان.
پاڵه‌وانه‌كانی كوپا ئه‌مریكا
تاكه‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكای باشوور بۆ سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك بۆته‌ پاڵه‌وانی كوپا ئه‌مریكا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینه‌ كاتێ: له‌ ساڵه‌كانی (1945و1946و1947) بۆته‌ پاڵه‌وان،هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵبژاردانه‌ش بۆ چه‌ند جارێك بۆ دووجار له‌سه‌ر یه‌ك بۆنه‌ته‌ پاڵه‌وان،هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕگوای ساڵه‌كانی (1916و1917) وهه‌روه‌ها ساڵه‌كانی (1924و1925) هه‌روه‌ها ساڵه‌كانی (1983و1987)،واته‌ سێ جار بۆ دوو پاڵه‌وانیه‌تی له‌سه‌ر یه‌ك بۆته‌ پاڵه‌وان/هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ساڵه‌كانی (1927و1929) وساڵه‌كانی (1991و1993) له‌سه‌ر یه‌ك بۆته‌ پاڵه‌وان،هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ساڵه‌انی (1997و1999) و ساڵه‌كانی (2004و2007) له‌سه‌ر یه‌ك بۆته‌ پاڵه‌وان،هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی چیلی ساڵه‌كانی (2015و2016) له‌سه‌ریه‌ك بۆته‌ پاڵه‌وان.
دووپاڵه‌وانیه‌تی كوپا ئه‌مریكا له‌ یه‌ك ساڵ به‌رێوه‌ چوو!.
پاڵه‌وانیه‌تی كوپا ئه‌مریكا ناسراو به‌ كۆنمیبۆڵ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی سه‌یری له‌ مێژووی خۆی تۆماركردووه‌،ئه‌وه‌یش پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ له‌ یه‌ك ساڵ دووجار به‌رێوه‌چووه‌،ئه‌ویش به‌م شێوه‌بوو.
ساڵی1959 (ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین وبه‌ڕازیل).له‌ ئه‌رژه‌نتین به‌رێوه‌چوو.
ساڵی 1959 (ئه‌رژه‌نتین و به‌ڕازیل وپاڕگوای). له‌ ئیكوادۆڕ برێوه‌چوو.
پاڵه‌وانه‌كان و دووه‌م وسێیه‌می كوپا ئه‌مریكا
یه‌كه‌م ساڵی 1916 (ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین و به‌ڕازیل).
دووه‌م ساڵی 1917(ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین و به‌ڕازیل).
سێیه‌م ساڵی 1919(به‌ڕازیل وئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین).
چواره‌م ساڵی 1920 (ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین و به‌ڕازیل).
پێنجه‌م ساڵی 1921 (ئه‌رژه‌نتین وبه‌ڕازیل وئۆڕگوای).
شه‌شه‌م ساڵی 1922(پاڕگوای و به‌ڕازیل و ئۆڕگوای).
حه‌وته‌م ساڵی 1923(ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین وپاڕگوای).
هه‌شته‌م ساڵی 1924 (ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین وپاڕگوای).
نۆیه‌م ساڵی 1925 (ئه‌رژه‌نتین وبه‌ڕازیل وپاڕگوای).
ده‌یه‌م ساڵی 1926 (ئۆڕگوای و ئه‌رژه‌نتی و چیلی).
یانزه‌هه‌م ساڵی 1927 (ئه‌رژه‌نتین و ئۆڕگوای و پیڕۆ).
دوانزه‌هه‌م ساڵی 1929 (ئه‌رژه‌نتین وپاڕگوای وئۆڕگوای).
سیانزه‌هه‌م ساڵی 1935(ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین و پیڕۆ).
چوارده‌هه‌م ساڵی 1937 (به‌ڕازیل وئه‌رژه‌نتین وئۆڕگوای).
پانزه‌هه‌م ساڵی 1939 (پیڕۆ و ئۆڕگوای وپاڕگوای).
شانزه‌هه‌م ساڵی 1941 (ئه‌رژژه‌نتین وئۆڕگوای وچیلی).
حه‌ڤده‌هه‌م ساڵی 1942 (ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتی وبه‌ڕازیل).
هه‌ژده‌هه‌م ساڵی 1945 (ئه‌رژه‌نتین وبه‌ڕازیل و چیلی).
نۆزده‌هه‌م ساڵی1946 (ئه‌رژه‌نتین وبه‌ڕازیل وپاڕگوای).
بیسته‌م ساڵی 1947 (ئه‌رژه‌نتین وپاڕگوای وئۆڕگوای).
بیست ویه‌ك ساڵی 1949 (به‌ڕازیل وپاڕگوای وپیڕۆ).
بیست ودوو ساڵی1953 (به‌ڕازیل وپاڕگوای و ئۆڕگوای).
بیست وسێ ساڵی 1955(ئه‌رژه‌تین وچیلی وپیڕۆ).
بیست وچوار ساڵی 1956 (ئۆڕگوای وچیلی وئه‌رژه‌نتین).
بیست وپێنج ساڵی 1957 (ئه‌رژه‌نتین وبه‌ڕازیل وئۆڕگوای).
بیست وشه‌ش ساڵی1959 (ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین وبه‌ڕازیل).له‌ ئه‌رژه‌نتین به‌رێوه‌چوو.
بیست وحه‌وت ساڵی 1959 (ئه‌رژه‌نتین و به‌ڕازیل وپاڕگوای). له‌ ئیكوادۆڕ برێوه‌چوو.
بیست وهه‌شت ساڵی 1963(پۆلیڤیا و پاڕاگوای و ئه‌رژه‌نتین).
بیست ونۆ ساڵی 1967(ئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین وچیلی).
سی ساڵی 1975 (پیڕۆ و كۆڵۆمبیا و به‌ڕازیل).
سی ویه‌ك ساڵی 1979 (پاڕگوای وشیلی و به‌ڕازیل).
سی ودوو ساڵی 1983 (ئۆڕگوای وبه‌ڕازیل و پاڕگوای).
سی وسێ ساڵی 1987 (ئۆڕگوای وچیلی و كۆڵۆمبیا).
سی وچوار ساڵی 1989(به‌ڕازیل وئۆڕگوای وئه‌رژه‌نتین).
سی وپێنج ساڵی 1991 (ئه‌رژه‌نتین وبه‌ڕازیل و چیلی).
سی وشه‌ش ساڵی 1993(ئه‌رژه‌نتین ومه‌كسیك و كۆڵۆمبیا).
سی وحه‌وت ساڵی 1995 (ئۆڕگوای وبه‌ڕازیل و كۆڵۆمبیا).
سی وهه‌شت ساڵی 1997 (به‌ڕازیل وپۆلیڤیا و مه‌كسیك).
سی ونۆ ساڵی 1999 (به‌ڕازیل وۆڕگوای و مه‌كسیك).
چل ساڵی 2001 (كۆڵۆمبیا ومه‌كسیك و ئۆڕگوای).
چل ویه‌ك ساڵی 2004 (به‌ڕازیل وئه‌رژه‌نتین و ئۆڕگوای).
چل ودوو ساڵی 2007 (به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین و مه‌كسیك).
چل وسێ ساڵی 2011 (ئۆڕگوای وپاڕگوای و پیڕۆ).
چل و چوار ساڵی 2015 (چیلی وئه‌رژه‌نتین و پیڕۆ).
چل وپێنج ساڵی 2016 (چیلی و ئه‌رژه‌نتین و كۆڵۆمبیا).
چل وشه‌ش ساڵی2019 له‌ به‌ڕازیل (به‌رازیل،پیڕۆ،ئه‌رژه‌نتین).
چل و حه‌وت ساڵی 2021 له‌ به‌رازیل ..........!!!؟؟؟؟
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین دوو له‌سه‌ر سێی كوپا ئه‌مریكایه‌!
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكای باشووره‌ كه‌ له‌ كۆی (47) پاڵه‌وانیه‌تی كوپا ئه‌مریكا (30)جار سه‌ركه‌تووه‌ بۆ یاری كۆتایی،به‌ڵام له‌مه‌ش سه‌یرتر له‌م (30) سه‌ركه‌وتنه‌ (14) جار جامه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ و(16) جاریش دۆڕاوه‌ وپله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌.
دامه‌زرێنه‌ری كۆنمیبۆڵ
هیكتۆر ریفادافیا گۆمێز گۆڕوای دامه‌زرێنه‌ر ویه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆنمیبۆڵ،رێكه‌وتی 17/7/1870 له‌ (دۆلۆریس) ی ئۆڕگوای له‌دایكبووه‌،ئه‌و رۆژنامه‌نووس و سیاسی ویاریزانی تۆپی پێ بووه‌،هیكتۆر له‌ ساڵی 1916 تا ساڵی 1936یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆنمیبۆڵ بووه‌ بۆ ماوه‌ی (20) ساڵ،هیكتۆر له‌رێكه‌وتی 25/7/1936 له‌ ته‌مه‌نی (66) ساڵی له‌ پایته‌ختی ئۆڕگوای مۆنتڤیدۆ كۆچی دوایی كردووه‌.
كۆنمیبۆڵ
كۆنمیبۆڵ ((جۆنمه‌بۆل) یان ( جسف،به‌زمانی ئیسپانی واته‌ (یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور)،كۆنمیبۆڵ كاره‌كانی رێكخستن وئه‌نجامدانی تێكڕایی خول وپاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ئه‌مریكای اشووره‌، وه‌كو (كوپا ئه‌مریكا و جامی لیپرتادۆریس)،ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ 9/7/1916 دامه‌زراوه‌،باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ (لۆكی) له‌ وڵاتی (پاڕگوای)ه‌،به‌ زمانه‌كانی (ئیسپانی و پورتوگالی) قسه‌ده‌كه‌ن وده‌نووسن،سه‌رۆكی ئیسَتای (ئه‌لیخاندڕۆ دۆمینگیز)ی ئۆرگواییه‌،به‌ مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور، (هیكتۆر ریفادافیا گۆمێز) ی ئۆڕگوای ئه‌م رێكخراوه‌ی دامه‌زراند،ئه‌و كات وڵاتانی (ئه‌رژه‌نتین وئۆڕگوای وبه‌ڕازیل و چیلی) بوونه‌ ئه‌ندام،یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تی له‌ (بۆینس ئایرس) ی پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین ساڵی 1916 به‌رێوه‌چوو،ئۆڕگوای له‌گه‌ڵ ئه‌رژه‌نتین به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون،به‌ڵام ئۆڕگوای خاڵی زیاتر بوو و بووه‌ پاڵه‌وانی یه‌كه‌م جامی ئه‌مریكای باشوور.
ساڵی 1921 پاڕگوای بوو به‌ ئه‌ندام،ساڵی 1925 پیڕۆ بوو به‌ ئه‌ندام،پۆلیڤیا ساڵی 1926 بوو به‌ ئه‌ندام،ئیكوادۆریش ساڵی 1927،كۆڵۆمبیاش ساڵی 1936 بوو به‌ ئه‌ندام،ڤینزویلاش ساڵی 1952 بوو به‌ ئه‌ندام،هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌ی ئمریكای باشوور پێك دێت له‌ (ئه‌رژه‌نتین،به‌ڕازیل،كۆڵمبیا،ڤینزویلا،پاڕگوای،ئۆڕگوای،چیلی،پیڕۆ،ئیككوادۆڕ،پۆلیڤیا)،له‌رێكه‌وتی 29/11/2016 به‌هۆی كاره‌ساتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی به‌ڕازیلی هێلی (لامیا) ی ئاسمانی،كه‌ تیپی تۆپی پێی یانه‌ی (شابیكۆینسی) به‌ڕازیلی هه‌ڵگرتبوو،له‌ ئه‌نجامدا به‌ تاقمی فرۆكه‌وانیه‌كه‌ی ویانه‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ كه‌(81) كه‌س بوون،ته‌نها (5) كه‌س ده‌ربازییان بوو،بۆیه‌ تا ئێستا (كۆنمیبۆڵ) تێكڕایی چالاكییه‌كانی وه‌ستاندووه‌ تاكاتێكی نادیار.
سه‌رۆكه‌كانی كۆنمیبۆڵ
هیكتۆر ریفادافیا گۆمێز (ئۆڕگوای) ساڵی 1916تا1936.
لویس سالیس ساڵی 1936تا 1939.
لویس ڤالنزویلا ساڵی 1939تا1955.
كارلۆس دیتبۆڕن ساڵی 1955تا1957.
خۆسیه‌ رامۆس دی فریتاس اڵی 1957تا1959.
فریمه‌ن سور هیویتا ساڵی 1959تا 1961.
رائول ئۆڵۆمبۆ ساڵی 1961تا 1966.
تۆفیلۆ سالیناس ساڵی 1966تا 1986.
نیكۆلاس نیوز ساڵی 1986تا 2013.
یۆجینیۆ فیگریدیۆ ساڵی 2013تا 2014.
خوان ئه‌نخێل نابوت ساڵی 2014تا 2015.
فلیمار ڤالدێز 2015 تا2016.
ئه‌لیخاندڕۆ دۆمینگێز له‌ ساڵی 2016 تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.
وڵاتانی كۆنكاكاف و ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای كاریبی
كۆناكاف واته‌ ئه‌مریكای باكوور له‌ وڵاته‌كانی (كه‌نه‌دا ومه‌كسیك و ئه‌مریكا وگریلاند) پێك دێت،ئه‌مریكا ناوه‌ڕاست پێك دێت له‌ وڵاته‌كانی (سلفادۆر و په‌نه‌ما وگواتیمالا و نیكاراگوا و كۆسته‌ریكا و هیندۆڕاس و بلیز)،هه‌روه‌ها وڵاتانی ده‌ریای كاریبی پێك دێت له‌ (ئۆربا و ئه‌نتیگا و باربۆدا و ئه‌نگویلا و به‌هاما و پۆرتۆ ریكۆ و باربادۆس و دوورگه‌ی به‌رمۆدا و دوورگه‌ی كایمان و دوورگه‌ی گوادلوب و دوورگه‌ی عه‌زڕای به‌ریتانی و دوورگه‌ی ئه‌نتیلی هۆڵه‌ندی و دوورگه‌ی تركس وكایكۆس و ترینیداد و تۆباگۆ و كوبا،دوورگه‌ی گوادلوب و كۆماری دۆمه‌نیكان و جامایكا و گرینادا و گینیا و هایتی و مۆنتسرات و مارتینیك و سانت فنسینت و گرینادینز و سانت لۆسیا و گویانای فه‌ڕه‌نسی،بونیر،سان بیار ومیلكون،كوراساو و سانت كیتس نیفیس وسان مارتن و سۆرینام و دوورگه‌ی عه‌زڕای ئه‌مریكی و دوورگه‌ی گوادلوب و گیانا و گوورگه‌ی كایمان و مارتینیك).
(105) ساڵه‌كوپا ئه‌مریكا به‌رێوه‌ده‌چێت میدیاكاری كوردی چ سوودی لێ بینیوه‌؟!
گه‌ر باسی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان بكه‌م،بڕواناكه‌م جگه‌ له‌باشوور هیچ رووماڵێكی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ كرابێت،هۆكاره‌كانیش زۆرن،نه‌بوونی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ له‌پارچه‌كانی تر،له‌باشووری كوردستانیش تا دوای راپه‌ڕین ساڵی 1991هیچ رووماڵێك یاخود گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان بۆ كوردستان وعێراق ته‌نها له‌شێوه‌ی هه‌واڵ،یاخود گۆڵه‌كان بیندراوه‌،هۆكاره‌كانیش ئه‌نقه‌ست بووه‌،چونكه‌ قه‌ده‌غه‌یان كردووه‌ تاكی كورد زانیاری ته‌نانه‌ت له‌ وه‌رزشیش هه‌بێت.
دوای راپه‌ڕین له‌ساڵی 1991 تا ئێستا 2021،كورد له‌ باشووری كوردستان هیچ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌ میدیای وه‌رزشی كوردی نه‌بووه‌،سه‌باره‌ت به‌ میدیاكارانی وه‌رزشیش ناوه‌ناوه‌ به‌هۆی گرنگی پێنه‌دان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندن،هه‌روه‌ها به‌هۆی جیاوازی كات له‌نێوان كوردستان وكیشوه‌ری ئه‌مریگای باشوور،نه‌ك گرنگی پێنه‌درابوو،بگره‌ تا كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌ له‌زۆربه‌ی زۆری ده‌زگاكان مێش میوانانیان نه‌بوو!،به‌ڵام میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان،به‌هۆی خۆشویستیان بۆ وه‌رزش و تۆپی پێ وكوپا ئه‌مریكا،به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت وویستیان ئه‌وه‌ بووه‌ بتوانن زانیاری په‌یدابكه‌ن وسه‌یری یارییه‌كان بكه‌ن،ته‌نانه‌ت له‌ رۆژنامه‌ وگۆڤاره‌كانیش وه‌رزشی بیانیش بێت ئه‌نجام وكاروچالاكیه‌كانیان رووماڵكردووه‌،به‌ڵام نه‌بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یكی ئه‌كادیمی رووماڵكی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ بكه‌ن،بۆیه‌ له‌داوی (105) كوپا ئه‌مریكا ئێمه‌ نه‌مان توانیوه‌ وه‌كو كورد كارێكی ئه‌كادیمی وپڕۆفیشناڵانه‌ بكه‌ین وه‌كو گه‌لانی جیهان،من ئومێد ده‌كه‌م له‌ دوای (105) له‌ كوپا ئه‌مریكای به‌ڕازیل بتوانین هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین وببین به‌ هاوشانی میدیاكارانی وه‌رزشی جیهان و ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ رووماڵ بكه‌ین وزۆرترین وباشترین ونوێترین وچاكترین زانیاری به‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان بده‌ین و به‌تایبه‌ت بۆ میدیاكاران و وه‌رزشوانان،تا بڵێین ئێمه‌ش هه‌ین.
ڤاڕ سوود و زیانه‌كانی له‌ كوپا ئه‌مریكا!
له‌چل وشه‌شه‌مین كوپا ئه‌مریكای به‌ڕازیل، بۆ یه‌كه‌م جار سسته‌می (ڤاڕ) به‌كارهات،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین هه‌ڵه‌ رووبدات،چونكه‌ هه‌روه‌كو زاندراوه‌ له‌ ئه‌مریكا باشوور یاری تۆپی پێ به‌ توندی و ده‌مارگیری ناوزه‌ندكراوه‌،ئه‌مه‌ش هه‌ره‌م له‌یارییه‌كانی ئه‌مریكای باشوور زۆرترین كارتی ره‌نگاو ره‌نگ ده‌بینین،به‌تایبه‌تی كارتی سوور،به‌ڵام زۆرجارانیش یاریزانه‌كانی ئه‌م كیشوه‌ره‌ سوودێكی بۆیان هه‌یه‌،ئه‌ویش كاتێك وه‌كو پیشه‌گه‌ر له‌ وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ن،ده‌بێته‌ مامه‌ی هێز وهێزی جه‌سته‌یی و به‌رگریكردن له‌ تیپه‌كه‌ی،بۆیه‌ زۆرترین یاریگاكانی جیهان وبه‌تایبه‌تی ئه‌وروپا یاریزانی ئه‌مریكای باشوور ئه‌ستێره‌ن،بۆیه‌ سسته‌می ڤاڕ ده‌كرێت بڵێین ئه‌مجاره‌یان توندوتیژی وده‌مارگیری كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ویاریزانی ئه‌م كیشوه‌ره‌ رێڕه‌وی نیمچه‌ ئه‌وروپی بگرنه‌ به‌ر! یاخود ده‌كرێ بڵێین ڤاڕ یایزانه‌كان ده‌پارێزێ وكارته‌ ره‌نگاوره‌نگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ڵه‌كانیش روونترده‌بێت وكه‌متر رووده‌دات،بۆیه‌ ناكرێت بڵێین به‌هۆی وه‌ستانی خوله‌كێك یان دوو خوله‌ك له‌یاری،ڤاڕ ببێته‌ هۆكار خاوبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ وزیانی هه‌بێت،چونكه‌ له‌ كۆتایی گیانی مرۆڤه‌كان له‌هه‌موو گرنگتره‌.
سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكا باشوور (كوپا ئه‌مریكا) له‌ ساڵی 1916تائێستا
بۆیه‌كه‌م جار له‌دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكا باشوور له‌ساڵی 1916،به‌ڵام مێژوو باسی كردووه‌ كه‌ كوپا ئه‌مریكا سه‌ره‌تا ساڵی (1910) ده‌ستی پێكردووه‌،به‌ڵام وه‌كو (تاقیكردنه‌وه‌ – تێست) بووه‌،به‌ڵام ب فه‌ڕمی به‌بۆنه‌ی سه‌د ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی وڵاتی ئه‌رژه‌نتین ساڵی 1916 ده‌ستی پێكردووه‌،له‌ساڵی دامه‌زراندنی تا ساڵی 1975 ناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ جامی ئه‌مریكای باشوور بووه‌،پاشان ساڵی 1975 كرا به‌ (كوپا ئه‌مریكا)،له‌ساڵی 1916 تا ساڵی 2019 ئه‌م یه‌كێتییه‌ تا ئێستا (13) سه‌رۆك به‌رێوه‌ی بردووه‌،كه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك له‌ساڵی 1916 به‌ناوی (هیكتۆر ریڤاداڤیا گۆمێز) ی ئۆڕگوای،تا ئێستا كه‌ (ئه‌لیخاندرۆ دومێگێز) ی پاڕگوای كه‌ له‌ ساڵی 2016 سه‌رۆكه‌ تا ئێستا 2019.
ناوی سه‌رۆك و ساڵی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكا باشوور
سه‌ره‌تا به‌ پێوویستی ده‌زانم كورته‌ باسێكی ژیانی یه‌كه‌م و كۆتا سه‌رۆكی كوپا ئه‌مریكا بكه‌م،هه‌روه‌ها باسی ژیاننامه‌ی مانه‌وه‌ی زۆرترین ساڵ به‌ سه‌رۆكی كوپا ئه‌مریكا،ئینجا ناوی ساڵی به‌رده‌وام بوونی تێكڕایی سه‌رۆكه‌كان له‌ساڵی 1916تا ساڵی 2019 بكه‌م.
هیكتۆر ریڤاداڤیا گومێز
هیكتۆر له‌ 17/7/1880له‌ دۆلۆریسی وڵاتی ئۆڕگوای له‌دایكبووه‌،هیكتۆر رۆژنامه‌نووس و سیاسی و یاریزانی تۆپی پێ بووه‌،ئه‌و یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور بووه‌،كه‌ له‌رێكه‌وتی 2/6/1916 تا ساڵی 1936 ده‌ست به‌كاربووه‌،هیكتۆر له‌ رێكه‌وتی 25/7/1936 له‌ ته‌مه‌نی (66) ساڵی له‌ (مۆنتیڤیدیۆ) پایته‌ختی ئۆڕگوای كۆچی دوایی كردووه‌.
ئه‌لیخاندرۆ دۆمینگێز ویڵسن سمیس
ئه‌لیخاندڕۆ له‌25/1/1072 له‌ ئه‌سۆنسیۆنی وڵاتی پاڕگوای له‌دایكبووه‌،ئه‌لیخاندڕۆ ئه‌و (پیاوی كاره‌) و له‌ مانگی یه‌كی ساڵی 2016 تا ئێستا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكا باشوور (كوپا ئه‌مریكا)یه‌،ته‌مه‌نی (47) ساڵه‌و به‌رده‌وامه‌ له‌كاره‌كه‌ی.
نیكۆلاس لیو ئه‌لمیرۆن
نیكۆلاس له‌رێكه‌وتی 10/9/1928 له‌ پاڕگوای له‌دایكبووه‌،نیكۆلاس رۆژنامه‌نووس وپارێزه‌ وبه‌رپرسی وه‌رزشییه‌،ساڵی 1971تا ساڵی 1984سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی پاڕگوای بووه‌،نیكۆلاس ره‌گه‌زنامه‌ی (پارگوای و كۆڵۆمبیا و ئیسپانیا) ی هه‌یه‌،نیكۆلاس له‌رێكه‌وتی 1/5/1986 تا 30/4/2013 سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكا باشوور (كوپا ئه‌مریكا) بووه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ تا ئێستا نیكۆلاس لیوز بۆته‌ خاوه‌ن مانه‌وه‌ی درێژترین سه‌رۆك له‌ كوپا ئه‌مریكا،كه‌ مانه‌وه‌ی (27) ساڵ بووه‌ له‌ سه‌رۆكی كوپا ئه‌مریكا،نیكۆس لیوز ئێستاش له‌ ژیان ماوه‌ وته‌مه‌نی (91) ساڵه‌.
1-هیكتۆر ریڤاداڤیا گومێز له‌ساڵانی 1916تا1936.
2-لویس سالیسی له‌ساڵی 1936تا 1939.
3-لویس ڤانزویلا له‌ساڵی 1939تا1955.
4-كارڵۆس دیتبۆَڕن له‌ساڵی 1955تا1957.
5-خۆسێ رامۆس دی فریتاس له‌ساڵی 1957تا1959.
6-ڤێرمن سور هیویتا له‌ساڵی 1959تا1961.
7-رائوڵ كۆڵۆمبۆ له‌ساڵی 1961تا1966.
8-تیوفیلۆ سالیناس له‌ساڵی 1966تا1986.
9-نیكۆلاس لیوز له‌ساڵی 1986تا2013.
10-یۆجینیۆ فیگێر یدۆ له‌ساڵی 2013تا2014.
11-خوان ئه‌نخێل نابوت له‌ساڵی 2014تا2015.
12-فیلمار ڤالدێز له‌ساڵی 2015تا2016.
13-ئه‌لیخاندرۆ دۆمینگێز له‌ ساڵی 2018 تا ئێستا!.

 

4_لاتسیو یراقب كل من ماركوس ألونسو ڤهیر أیسر تشیلسی وهیسای نابولی

Top