لازیۆ سارى كرده راهێنه‌رى تیپ و یاریزانیش په‌ڵكێش ده‌كات
لازیۆ سارى كرده راهێنه‌رى تیپ و یاریزانیش په‌ڵكێش ده‌كات
رۆژنامه‌ى لاگازیتا دیلۆ سیپۆرتى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى لازیۆ ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ى ئه‌مساڵ چه‌ندین گۆڕانكارى گه‌وره ئه‌نجام بدات له پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى، هه‌ر چه‌نده ماوریسیۆ سارى راهێنه‌رى پێشووى یۆڤی به فه‌رمى كرده راهێنه‌رى یانه‌كه و چه‌ندین یاریزانى نویش ده‌گوازێته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى، ئیداره‌ى یانه‌كه له ئێستادا ئیداره‌ى یانه‌كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان بۆلیتانۆ و راشیتسا و لۆفتۆس تیشك نزیكن له‌وه‌ى بێنه ریزى یانه‌ى لازیۆ جگه له‌وه‌ش شاكیری یاریزانى یانه‌ى لیڤه‌رپوول له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى رازی بكه‌ن و بیگوازنه‌وه بۆ لاى ساری، جگه له هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ى یاریزانى یانه‌ى مۆناكۆ ستیڤا یویتچ كه داواى گرێبه‌ستى لێكراوه بس چاوه‌ڕوانى كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ مۆناكۆ، وه ئیداره‌ى یانه‌كه چاودێری یاریزانى یانه‌ى چێلسى ماركۆس ئه‌لۆنسۆ و هیسای یاریزانى یانه‌ى ناپۆلی ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌یان.
كارزان كانه‌بی